رووداو- ئاژانسەکان
سەراجول ئەلحەق ، سەرۆکی پارتی کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان ، لەکاتی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەشاری راولاکۆت لە ناوچەی کشمیری ژێردەسەڵاتی پاکستان رایگەیاند:" هەرکەسێک سەرۆکوەزیرانی هیندستان " نارەندرا مۆدی" دەستگیربکات بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت پێدەبەخشێت.
لەکاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەشاری راولاکۆت لە ناوچەی کشمیری ژێر دەسەڵاتی پاکستان، سەراجول ئەلحەق گوتارێکی پێشکەش بە جەماوەری پارتەکەی کرد ئاماژەی بەوە کرد:" کە هەوڵی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ دهستگیركردنی سەید سەڵاحەدین سەرۆکی حیزبی موجاهیدین سەرکەوتوو نەبووە و دەمەوێت بە مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان رابگەیێنم کە هەواڵگرەکانت ناتوانن سەڵاحەدین دەستگیر بکەن".
سەرۆکی پارتی کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان لە گوتارەکەیدا گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاندووە هەرکەسێک سەڵاحەدینمان بۆ دەستگیر بکات بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری پێدەدەین ، بەڵام من رایدەگەیێنم هەرکەسێک سەرۆکوەزیرانی هیندستان " نارەندرا مۆدی" دەستگیر بکات بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت وەردەگرێت ".
سەراجول ئەلحەق ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکوو کێشەی کشمیر چارەسەر نەکرێت، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هیندستان ئاسایی نابنەوە و هەرکەسێک خوازیارە پەیوەندی لەگەڵ هیندستان دروست بکات بەبێ ئەوەی چارەسەری کێشەی کشمیر بکرێت، ئەوە دوژمنی پاکستان و کشمیرە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ