گالەری

03-09-2025
33 Photos


رووداو دیجیتاڵ

شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە نمایشێکی سەربازیی گەورەدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ژاپۆن لە جەنگی دووەمی جیهانیدا رێکیخستبوو، پەردەی لەسەر چەکی لەیزەری، مووشەکی بالیستیکی ئەتۆمی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زەبەلاحی ژێردەریایی لادا.

لە رێوڕەسمەکەدا ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی رووسیا و کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور دیارترین میوانەکان بوون. هەروەها دەیان سەرکردەی دیکە لە وڵاتانەوە ئامادەبوون. لەنێو ئەو دەیان سەرکردەیە، دووانیان رۆژئاوایی بوون.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "گەرمترین سڵاو"ی هەیە بۆ ڤلادیمیر پووتین و کیم جۆنگ ئوون، بەڵام بە شی جینپینگ دەڵێت: [لە بەیجینگ] پیلانگێڕی دژی ئەمریکا دەکەن. بەشێک لە شرۆڤەکارانیش دەڵێن، کۆبوونەوەی ئەو سێ سەرکردەیە پەیام بووە بۆ ئەمریکا. 

 

وێنەکان/ مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە چین لەگەڵ ئاژانسی AFP