رووداو دیجیتاڵ
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا، لە سەرەتای ساڵی 2026 نانەواخانەیەک بە ناوی "زین تەنوور" کرایەوە، ناوەکەی لە داستانی "مەم و زین" وەرگیراوە و هەموو کارمەندەکانی کوردن.
فاتما باڤلی، خاوەنی پڕۆژەکە، لە ساڵی 1987ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی، ئەم شوێنەی وەک پارچەیەک لە نیشتمان لە ئەڵمانیا دامەزراندووە.
نانەواخانەکە بە دیزاینی هاوشێوەی خانووە قوڕینەکانی کوردستان و خواردنی نەریتی ناسراوە.
خواردنەکان لەوانەش نانی بەیانی، بە ناوی شار و هەرێمەکانی کوردستان وەک مێردین و حەسەکە و زاگرۆس ناونراون، تاوەکو میوانەکان گەشتێک بەنێو کولتووری کوردیدا بکەن. هەموو نانەواکانی زین تەنوور ژنی کوردن و خەڵکی پارچە جیاوازەکانی کوردستانن.
بۆ میوانان، شوێنەکە زیاترە لە نانەواخانەیەک و وەک دەرفەتێک بۆ ناسینی کولتوور و نەریتی کوردی سەیر دەکرێت. فاتما باڤلی، هیوادارە پڕۆژەکەی ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ئەو ژنە کوردانەی دەیانەوێت لە ئەڵمانیا کاری خۆیان دەستپێبکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ