رووداو دیجیتاڵ
سوێد بڕیارێکی داوە چیرۆکی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بخاتە نێو پرۆگرامی خوێندنی بنەڕەتیی وڵاتەکەیەوە. دکتۆر فەرەیدون مورادی، توێژەر لە بواری کیمیابارانی هەڵەبجە بە دیاسپۆرای راگەیاند، ئەم دەقە فێرکارییە بە هاوکاری لەگەڵ پەرەپێدەرانی بواری پەروەردە لە سوێد ئامادە کراوە.
ئامانج لە بڕیارەکەی حکومەتی سوێد، گەیاندنی زانیاریی پێشکەوتووی کیمیایە بە شێوەیەکی سادەکراوە بە قوتابییانی پۆلی 4 تا 6ی بنەڕەتی (تەمەن 10 بۆ 13 ساڵ). دەقەکە روونی دەکاتەوە کە مادە کیمیاییەکان چۆن لە ژیانی رۆژانەدا سوودیان هەیە، وەک لە بواری پزیشکی و پاککردنەوەی ئاودا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت بۆ مەبەستی زیانبەخشیش بەکاربهێنرێن.
دکتۆر مورادی، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو زانیارییە زانستییەکانی پێشکەش کردوون و پسپۆڕانی پەروەردەیی بە زمانێکی گونجاو بۆ منداڵان دایانڕشتووەتەوە، پاشان خۆی پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ کردووە.
دکتۆر فەرەیدوون مورادی، کە لە زانکۆی کارۆلینسکا و یۆتۆبۆری وەک پسپۆڕی چەکی کیمیایی کار دەکات رایگەیاند، لە ساڵی 2015 و لە سەردانەکانیدا بۆ کوردستان، بەڵێنی بە قوربانیانی چەکی کیمیایی داوە کە ببێتە دەنگیان. ئەو وەک یەکەم پسپۆڕی ئەو بوارە لە سوێد، بەردەوام لە کۆبوونەوە و تۆڕە زانستییەکاندا باسی لەو کارەساتە کردووە و ئەم هەنگاوە بەشێکە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ