پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی باوک و کوڕە کوردەکەی بەریتانیا دەکات

04-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی بەریتانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوی گیانلەدەستدانی نیعمەت مەلا لاوە و محەممەدی کوڕی، کە رۆژی شەممەی رابردوو لە شاری سوانسزی هەرێمی وێڵز بە رووداوی سووتان گیانیان لەدەستدا، ئامۆزایەکی پیاوەکە دەڵێت "منداڵەکە بەتەواوەتی سووتاوە و حاجی نیعمەتیش 83%ـی گیانی سووتابوو، چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشک و پۆلیسین بۆ ئەوەی هۆکاری رووداوەکە دەربخەن".
 
رۆژی سێشەممە، 4-7-2023، دانا جەمیل حەمزە، کە ئامۆزای حاجی نیعمەت مەلا لاوەیە بە رووداوی گوت "رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کاژێر 1:20ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە بووە، هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەکە بۆ ئێمە و کەسوکاری کاک حاجی رووننەبووەتەوە، بەڵام محەممەدی کوڕی کە 4 ساڵ بووە بە تەواوەتی سووتاوە، حاجیش 83٪ـی گیانی لەناوەوە و لە دەرەوەش سووتاوە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا".
 
ئەو کەسە نزیکەی حاجی نیعمەت کە ئەویش لە بەریتانیا دەژی، هەروەها دەڵێت "پۆلیس و پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە، ئەوەی دەگوترێت بەهۆی بۆیلەرەوە بووە، راست نییە".
 
سەبارەت بە وردەکاری رووداوەکە، روونیکردەوە "رووداوەکە کاتێک روویداوە کاک حاجی لە ماڵەکەی خۆی کە دوو نهۆمە لە حەمام بووە، کچە گەورەکەی کە 13 ساڵە، لە ژووری خۆی لە نهۆمی سەرەوە بووە، کوڕە بچووکەکەی کە ناوی محەممەدە ئەویش لە ژووری خۆی بووە لە سەرەوە، هاوژینی کاک حاجی لە چێشتخانە بووە و کوڕە گەورەکەشیان لە دەرەوە یاری کردووە، بەڵام کە لە نهۆمی سەرەوە ئاگر دەکەوێتەوە و دایکیان هاوار دەکات کچەکەی دێتە خوارەوە و رزگاری دەبێت، بەڵام کاک حاجی بەهانای کوڕەکەیەوە دەڕوات و لە ژوورەکەیدا پێکەوە سووتان و گیانیان لەدەستدا."
 
حاجی نیعمەت مەلا لاوە، تەمەنی 51 ساڵ بوو و لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای هەولێرن، لەساڵی 2000ەوە چووەتە بەریتانیا  و لە هەرێمی وێڵز نیشتەجێ بووە و وەستای خانوو بووە. بەپێی قسەی کەسوکارەکەی دوای تەواوبوونی راپۆرتی پزیشکی و پۆلیس بڕیارە تەرمەکانیان بهێنرێنەوە بۆ هەولێر و لە زێدی خۆیان بنێژرێن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە