ڤیدیۆ.. دوو منداڵی میسڕی گۆشتی خاو دەخۆن و خوێن دەخۆنەوە

04-09-2014
گۆڤەند مستەفا
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو- قاهیرە

لە حاڵەتێکدا کە هاوشێوەی نییە، دوو منداڵی میسڕی کە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە گۆشتی خاو دەخۆن و خوێن دەخۆنەوە.

لە کەناڵێکی عەرەبی بەرنامەیەک کە تایبەتبوو بە تیشک خستنەسەر منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم و ئەو بارە ناخۆشەی کە دایک و باوکی منداڵە نەخۆشەکان رووبەڕووی دەبنەوە، باسی دوو منداڵ كرا كە گۆشتی خاو دەخۆن و خوێن دەخۆنەوە.

هەروەک لە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت و پێشکەشکاری بەرنامەکە باسی لێوە دەکات، ئەم دوو منداڵە تووشی نەخۆشی ئۆتیزم هاتوون، خواردنیان گۆشتی خاو و خواردنەوەیان خوێنە، بەشێوەیەک ئەگەر لێنەگەڕێن ئەم خواردنە بخۆن، ئەوا هێرشدەکەنە سەر باوکیان یان هەر مرۆڤێکی دیکە بێت بۆ ئەوەی گازی لێ بگرن و بیخۆن.

دایکی ئەم دوو منداڵە دەڵێت: "ناتوانم منداڵەکانم ببەمە دەرەوە بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان، چونکە هێرشدەکەنە سەر شوێنەکانی فرۆشتنی گۆشت و خواردنیان"، دەشڵێت "بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان حەبی هێورکەرەوەیان پێدەدەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە