رووداو - هەولێر
کۆمپانیای دۆجی ئەمریکی، کە تایبەتمەندە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، نوێترین بەرهەمی خۆی خستە بازاڕەکانەوە بە ناوی "دۆج ڤایپەر ئێس ئاڕ تیی".
پێشتر لەمیانەی بەشداریکردنی پێشانگای ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە جنێفی پایتەختی سویسرا، ئەو کۆمپانیایە بۆ یەکەمجار نمایشی دۆج ڤایپەری کردبوو، ئەو ئۆتۆمبێلە یەکێکە لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەکانی ساڵی 2015 و تواناکەشی 1000 ئەسپە.
ئۆتۆمبێلی دۆج ڤایپەری مۆدێل 2015 کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە، کە دیارترینیان بزووێنەرێکی دە پستۆنی بە قەبارەی 8.4 لیترە، کە لە کاتی ئاسایی تواناکەی 645 ئەسپە و لە ئەگەری زیادکردنی خێرایەکەی و رۆیشتنی بەردەوام تواناکەی دەگاتە ئاستی 1000 ئەسپ.
سەرەڕای بوونی بزوێنەرێکی بەهێز و توانایەکی بەرز تەواوی خزمەتگوزارییە تەکنەلۆژیریەکانیش لەو ئۆتۆمبێلەدا فەراهەمکراوە، وەک بوونی کامێرا و هەستیاری ئۆتۆمبێل و نەخشەی گۆی زەوی، لە هەمانکاتدا دەتوانرێت بە ئینتەرنێت و مانگی دەستکردەوە ببەسترێتەوە بۆ ئەوەی رێنوێنی شۆفێر بکات بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست.
ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی دۆج، ئۆتۆمبێلێکی وەرزشییە و نرخەکەشی 84 هەزار و 995 دۆلاری ئەمریکییە لە کاتی رۆیشتنی لە هەر 100 کیلۆمەترێکدا 11.8 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت و شەش گێریشی هەیە، خێراییەکی بێوێنەشی هەیە و لەکاتی دەستکردن بە لێخورینیش لە 11 چرکەی یەکەمدا توانای هەیە 100 میلل ببڕێت.
کۆمپانیای دۆج یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی وەرزشی، لەو بەرهەمە نوێیەشیدا تەنها 96 دانەی لێ دروستکراوە بە هەر سێ رەنگی سوور و شین و پرتەقاڵی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ