ترەمپ: بە رۆژی رووناک و لە 7 کاژێردا فڕۆکەوانەکەمان رزگار کرد!

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ترەمپ دەڵێت، دوای 7 کاژێر مانەوە لە ئاسمانی ئێران، فڕۆکەوانێکیان لە قووڵایی شەخاکانی ئێران رزگار کردووە کە برینەکەی "زۆر سەخت" بووە. دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی دەبێت.
 
بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئێران بە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانیەوە بە چڕی بەدوای ئەو فڕۆکەوانە ئەمریکییەدا دەگەڕان و "خەریک بوو لێی نزیک دەبوونەوە."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکەی بە "نمایشێکی سەرسوڕهێنەری ئازایانە و لێهاتووانە" بۆ هەمووان ناوبردووە و دەشڵێت، بە رۆژی رووناک فڕۆکەوانەکەیانیان رزگار کردووە.
 
دەقی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
 
ئەندامێکی تیمی فڕۆکەی F-15ی زۆر ئازامان کە بە سەختی بریندار ببوو، لە قووڵایی چیاکانی ناو خاکی ئێران رزگار کرد. سوپای ئێران بە ژمارەیەکی زۆری هێزەکانیەوە بە چڕی بەدوایدا دەگەڕان و خەریک بوو لێی نزیک دەبوونەوە. ئەو عەقیدێکی (کۆلۆنێل) زۆر رێزلێگیراوە. ئەم جۆرە هەڵکوتانە بەهۆی ئەو مەترسییەی لەسەر "مرۆڤ و کەلوپەلەکان" هەیە، کەمجار هەوڵی بۆ دەدرێت. شتێکی وا هەر روونادات! هەڵکوتانی دووەم لەدوای یەکەم هات، تێیدا فڕۆکەوانەکەمان بە رۆژی رووناک رزگار کرد، ئەمەش نائاساییە و 7 کاژێرمان لە ئاسمانی ئێران بەسەر برد. نمایشێکی سەرسوڕهێنەری ئازایانە و لێهاتووانە بوو لەلایەن هەمووانەوە!
 
رۆژی دووشەممە، کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ، لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی لە ئۆڤاڵ ئۆفیس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەم.
 
خوا جەنگاوەرە سەربازییە مەزنەکانمان بپارێزێت!
 
سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

ژیان و مەرگ لەنێو کەشتییە گیراوەکانی تەنگەی هورمز

لە 19ەیەمین رۆژی گیرخواردنی کەشتی گوێزەرەوەی نەوتی (ASP Avana) لە ئاوەکانی کەنداو، راکێش رانجان سینگ، کاپتنی تەمەن 47 ساڵی کەشتییەکە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. ئەمە تەنیا چیرۆکێکی خەمناکی ئەو جەنگەیە کە زیاتر لە مانگێکە هەزاران هاووڵاتی لەنێو کەشتییەکانیاندا بە دیل گرتووە.