رووداو- ئاژانسەکان
سەرۆكی پۆلیڤیا رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی، میزی خۆی دەخواتەوە.
ئیڤۆ مۆرالێس, سەرۆكی پۆلیڤیا لە ئەمریكای باشوور لە چوارچێوەی بەشداریكردنیدا رایگەیاند، "بە مەبەستی چارەسەر میزی خۆی
دەخواتەوە". مۆرالێس نەیشاردەوە پێشتر گژوگیای خواردووە بە هەمان مەبەست و دوای ئەوەی پزیشكێك رێنمایی كردووە، دەستی كردووە بە خواردنەوەی میزی خۆی.
سەرۆكی پۆلیڤیا دڵنیابوو لەوەی خواردنەوەی میز سوودی زۆرە بۆ تەندروستی و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، میزی خۆیان بخۆنەوە.
لە هەرێمی کوردستانیش، مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی وەک پزیشکی ئایینی ناساندووە، چەند جارێک رایگەیاندووە، بۆ چارسەرکردنی چەندین نەخۆشی، پێویستە مرۆڤ میزی خۆی بخواتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ