رووداو - هەولێر
فڕۆكه‌یه‌كى بچووكى جۆرى جه‌ى ی‌و 52 (JU52) له ئاسمانی شاخه‌كانى سویسرا کەوتەخواره‌وه و 20 كه‌س گیانیانلەدەستدا.
كۆمپانیاى جەنکەرز ئەیر خاوه‌نى فڕۆكه‌كه بووه. به‌پێى راگه‌یێندراوى پۆلیس هه‌ر 20 سه‌رنشینەکەی ناو فڕۆكه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه، کە سێ کەسیان كارمه‌ندى فڕۆكه‌كه بوون.
زۆرینه‌ى سه‌رنشینانى فڕۆكه‌كه خه‌ڵكى سویسرابوون، جگه له دوو هاوژین و كوڕه‌كه‌یان كه خه‌ڵكى نه‌مسا بوون.
فڕۆكه‌كه سه‌رنشینه‌كانى له گه‌شتێكى دوو رۆژه له لۆكارنۆى باشوورى سویسراوه بردووه‌ته‌وه بنكه‌یه‌ك له دوێبندۆرف له نزیك زوریخ.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه له خێراییه‌كى زۆردا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، پێش فڕینیشى هیچ كێشه‌یه‌ك له فڕۆكه‌كه‌دا نه‌بووه.
فڕۆكه‌كانى جه‌ى ی‌و 52 (JU52) كه له به‌رهه‌مى ئه‌ڵمانیایه له نێوان ساڵانى 1932 بۆ 1952 دروستكراون. پێشتر وه‌ك فڕۆكه‌ى سه‌ربازى به‌كارهاتوون، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌شى كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه له ساڵى 1985ـه‌وه له كۆمپانیاكه‌دا كاریپێده‌كرێت. كۆمپانیاكه‌ش كه خاوه‌نى دوو فرۆكه‌ى دیكه‌یه له هه‌مان جۆر، بەڵام به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌وه گه‌شته‌كانى تاوەکو كاتێكى نادیار راگرتووه.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ