ئەمریکا: پشتیوانی لەو گفتوگۆیانە دەکەین کە تایبەتن بە تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ نێو سوپای سووریا

05-08-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو گفتوگۆیانە دووپاتکردەوە کە ئامانجیان تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە بۆ نێو سوپای سووریا. 
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە کە واشنتن پێشوازی لە هەر کۆبوونەوەیەک دەکات لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقدا دەکرێن.
 
تامی برووس رایگەیاند، "ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە ئامانجی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و ئارامی بۆ هەموو هاوڵاتییانی سووریا و گوتیشی، "ئێمە پێشوازی لە هەموو کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار دەکەین لەنێوان هەسەدە و سەرۆک شەرعدا دەکرێن." 
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی لە گۆڕینی ئاگربەستی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات بۆ ئاشتییەکی "گشتگیر و هەمیشەیی" و جەختیشی کردەوە کە بەرپرسیارێتیی بردنەپێشی وڵات بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتە نوێیەکەی سووریا.
 
برووس گوتیشی، "پێموایە هەڵوێستی پێشوومان وەک خۆی ماوەتەوە. ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەو بڕوایەی ئەوەی دیموکراسی زۆر گرنگە، هەروەها دیپلۆماسیش گرنگە کاتێک دێتە سەر باسی شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکان."
 
لە 10ی ئاداری ئەم ساڵ. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا رێککەوتنێکیان بۆ تێکەڵکردنی هێز و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە حکومەتی سووریا واژۆ کرد، بەڵام دوای چەند گەڕێکی گفتوگۆ، هێشتا جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێشکەوتنی بەخۆوە نەبینیوە. 
 
بڕیارە گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکانیان بە نێوەندگیریی فەرەنسا لە پاریس بکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە مەزڵووم عەبدی گوتی، "کاتی کۆبوونەوەی پاریس دیاریکراوە، لە مانگی 10 نییە، بەڵام کاتەکەی نزیکە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە