رووداو
سەرۆكی ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانی سەربازگەیەكیان كرد، كە لەكاتی داگیركردنی فەرەنسا نزیكەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر نازییەكان بەكاریان دەهێنا.
یو واكیم جاك، سەرۆكی ئەڵمانیا بە یاوەری فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا بۆ یەكەم جار سەردانی شارۆچكەی ئۆرادۆر سۆر گلاندی كرد، كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا.
ئەو شارۆچكەیە ئێستا چۆڵە، پاشماوەی چەند ئۆتۆمبیلێكی سووتاو و چەند باڵەخانەیەكی رووخاوی لێیە، وەك بیرەوەرییەكی مێژوویی ماوەتەوە.
لە ١٠ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٤ كاتێك هێزەكانی ئەڵمانیا لەم شوێنە بوون، نزیكەی ٦٤٢ پیاو و ژن و منداڵیان لەناو كەنیسە و شوێنی ئاژەڵان بەند كردوو، دواتریش ئاگریان تێبەردان.
ئەم سەردانەش وەك وەبیرهێنانەوەیەكە دوای پرۆسەی ئاشتی لەنێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا، هەروەها وەبیرهێنانەوەیەكی ئەو كوشتارگانەیە، كە نازییەكان لە دژی جولەكەكان و رەوەندەكانی ئەوروپا "گیپسی" ئەنجامیان دا، دواتر ئەم هەڵمەتە بە هۆلۆكۆست ناسرا.
فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا بەخێرهاتنی سەرۆكی ئەلمَانیای كرد و ئاماژەی بە رۆڵی ئێستای ئەلمَانیا كردو گوتی "سەردانی سەرۆكی ئەڵمانیا گەورەیی ئەمڕۆی ئەو وڵاتە نیشاندەدات، لە رووبەڕووبوونەوەی كارە ترسناكەكانی دوێنێی نازییەكان".
هەندێك كەس بڕوایان وایە ئەو كوشتارگەیە لەژێر فەرمانی فەرماندەی بەتالیۆنی ئەو شوێنە ئەنجامدرابێت، وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لە بەرامبەر رفاندنی سەربازانی ئەلمَانی لەلایەن هێزەكانی بەرگریی فەرەنساوە.
تەنیا ٦ كەس لەو كەسانەی لەو سەربازگەیە بوون رزگاریان بووە، ئەوانیش بە تۆمەتی بەشداربوون لەو كارەساتە ماوەی ٢ ساڵە دادگایی دەكرێن، بەڵام داواكاری گشتی گوتی لەكۆتایی ئەمساڵ دەردەكەوێت، ئەگەر بێت و بەڵگەی پێویست هەبێت كە بیسەلمێنێت دەستیان لە كوشتارگەی ئەو شارە هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ