گوتەبێژی حكومەتی میسر: ئیخوان قەدەخە نەكراوە

06-09-2013
بەختیار محەممەد
نیشانەکردن میسر ،ئیخوان موسلمین
A+ A-
رووداو- BBC

گوتەبێژی وەزارەتی هاوبەستەی كۆمەڵایەتی میسر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو كە حكومەت هەوڵدەدات  كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی قازانج نەویست NGO قەدەخەبكات،  لەسەر بنەمای ئەم هەواڵەش  ئاژانسی رۆیتەرزو میدیا جیهانییەكان بەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردەوە  كە ئیخوان موسلیمین قەدەخەكراوە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی مەكتەبی سەرۆك وەزیرانی میسر كەمێك پێش ئێستا بە bbc  راگەیاند، كە هێشتا هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە دەرنەچووە.

 ئیخوان موسلیمین لە ساڵی 2011 لە چوارچێوەی پارتێكی سیاسیدا بەناوی پارتی ئازادی و دادپەروەری كاردەكات بەڵام خۆی وەك رێكخراوێكی قازانج نەویست  NGO تۆماركردووە و رێگای كاركردنی پێدراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە