رووداو هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئاژانسی ئەمریکا بۆ میدیای نێودەوڵەتی رادەگەیێنێت

06-09-2023
نیشانەکردن تۆڕی میدیایی رووداو
A+ A-
تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای نێودەوڵەتی (USAGM) رادەگەیێنێت، ئەم هاوبەشییە گۆڕانکارییەکی گرنگە لە میدیای ناوچەکە و جیهاندا.
 
هاوبەشیی تۆڕی میدیایی رووداو و ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای نێودەوڵەتی (USAGM) لە ئەنجامی تێڕوانینی هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو و ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای جیهانی کراوە و چەند ئامانجێکی سەرەکی هەن.

 

هاوبەشییەکە دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو بەشێوەیەکی فراوانتر لەگەڵ میدیای جیهانی کاربکات، تێڕوانینێکی فراوان لەبارەی رووداوە جیهانییەکان بگەیەنێتە وەرگری زیاتر لە ناوچەکە و جیهاندا.
 
دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە گشتگیرەکانی USAGM و ئەزموونی بەرفراوانی ئەم ئاژانسە ئەمریکییە، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ هەواڵ و زانیاری لە ناوچەکە، هاوبەشییەکانی لەگەڵ میدیا جیهانییەکان زیاتر بکات.
 
ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای نێودەوڵەتی (USAGM) لە رێگەی بودجە و راهێنان و هاوکاری تەکنیکییەوە، پاڵپشتی هاوبەشەکانی دەکات، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو بەردەوام بێت لە پێشکێشکردنی زانیاریی خێرا و ورد.
 
هاوبەشییەکە هاوکاردەبێت بۆ ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهێنانی خۆی لە هەموو بوارەکاندا گەشەپێبدات، هەروەها توانای رووماڵی رووداو و پێشهاتە نێوخۆیی و جیهانییەکان زیاتر بەرەو پێش ببات.
 
هەردوولا پابەندبوونێکی پتەومان بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی رۆژنامەگەری و دیموکراسی لەسەر ئاستی نیشتمانی و جیهانیدا هەیە، ئەم هاوبەشییەش دەبێتە هۆی کارکردنی هاوبەش و گەیشتن بەو ئامانجانەی هەوڵی بۆ دەدەین.
 
هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو لەگەڵ ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای نێودەوڵەتی (USAGM) جەخت لەسەر بنەماکانی ئازادی رۆژنامەگەری و دیموکراسی دەکاتەوە، لەکاتێکدا هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای نێودەوڵەتی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، کە دواتر ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر دەدات، ئاماژەیە بۆ رۆڵی گرنگی دەزگاکە لە بەرزڕاگرتنی بنەماکانی ئازادی رۆژنامەگەری.
 
 
تۆڕی میدیایی رووداو
6ـی ئەیلوولی 2023
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە