بەرپرسێکی حکومەتی ئەڵمانیا: ئەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕووسەوە هاتوون دەبێت دیپۆرتی رواندا بکرێن

06-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: AFP/ئەرشیڤ
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: AFP/ئەرشیڤ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیاری فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچبەران لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، دەبێت کۆچبەرانی هاتوو لە بێلاڕووسەوە دیپۆرتی رواندا بکرێنەوە.
 
یواخیم شتامپ لە کابینەی ئۆلاف شۆڵتزدا پۆستێکی تایبەتی بۆ دانراوە وەکو کۆمیسیار و سەرپەرشتیی رێککەوتنی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتدا دەکات لەسەر سیاسەتی کۆچبەری.
 
شتامپ، رووسیا و بێلاڕووسی تۆمەتبار کرد کە هێشتاش بە پلان دەیانەوێت کۆچبەرانی خەڵکی سووریا و عێراق و ئەفغانستان بە لێشاو بنێرنە نێو یەکێتیی ئەورووپاوە، بۆیە دەیەوێت حکومەتەکەی هەر کۆچبەرێک کە لە رێگەی بێلاڕووسەوە چووبێتە ئەورووپا، بنێرێتە وڵاتەکەی خۆی یان دیپۆرتی رواندای بکات.
 
پێشتر حکومەتی بەریتانیا دەیەویست کۆچبەران بنێرێتە رواندا، بەڵام پلانەکەی سەرینەگرت و هەڵوەشایەوە؛ یەکێک لە هۆکانیشی ئەوە بوو کە دادگای باڵای ئەورووپا بە بڕیارەکە رازی نەبوو.
 
هێشتا قسەکانی یواخیم شتامپ کاردانەوەی گەورەیان لێ نەکەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەۆرکی ئەمریکا

ترەمپ دەڵێت لەسەر داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرشی سەر ئێرانی راگرتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریان دابوو سبەی سێشەممە، هێرشی سەربازی گەورە و بەرفراوان بکەنە سەر ئێران، بەڵام بەڵام لەسەر داوای سەرکردەکانی قەتەر، سعودیە و ئیمارات هێرشەکەی راگرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری دەدات کە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، لە هەر ساتێکدا بێت هێرشە گەورەکە دەستپێدەکەن.