ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین

06-12-2024
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپی، سەرۆکی سووریا بە بەرپرسیاری دۆخی ئێستای وڵاتەکە دەزانێت و دەڵێت: "لە نزیکەوە چاودێری دەکەین." ئەو هەروەها داوایکرد، خەڵکی سڤیل و پێکهاتەکان بپارێزرێن.
 
رۆژی هەینی 06-12-2024 کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا لەبارەی دۆخی سووریا گوتی: "لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکەین، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندیداین و لە پاراستنی هێزەکانیشمان بەردەوام دەبین."
 
ئەمڕۆ هەینی، 12 رۆژ بەسەر هێرشە لەناکاوەکەی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی، بۆ سەر شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا تێپەڕی. 
 
رۆژی 25-11-2024 گرووپەکانی دژی حکومەت بە ئاراستەی شاری حەلەب هێرشیانکرد. رۆژی 27-11-2024 گەیشتنە شاری حەلەب و کۆنتڕۆڵیانکرد. رۆژی 06-12-2024 کۆنتڕۆڵکردنی شاری حەمایان لە باشووری حەلەب راگەیاند و دواتر شاری سوەیدایان لە باشووری سووریا گرت. گرووپەکە رایگەیاند، بەرەو شاری حمس دەڕۆن و چاویان لە دیمەشقیشە.
 
گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی: "رەتکردنەوەی رژێمی ئەسەد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و پشتبەستنی بە رووسیا و ئێران، بوونە هۆی دروستبوونی ئەو بارودۆخەی ئێستا."
 
کارین ژان پیێر داوایکرد، کار بۆ کرمکردنەوەی گرژییەکان بکرێت و خەڵکی سڤیل و پێکهاتەکانیش بپارێزرێن.
 
ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "لەوکاتەوەی شەڕ و پێکدادانەکان زیادیانکردووە، لانیکەم 370 هەزار  پیاو، ژن، منداڵ، کوڕ و کچ ئاوارەبوون."
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم چەند رۆژەدا، 828 کەس کوژراون کە 111ـیان سڤیلن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.