گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
15 Photos
شانۆی ئارکۆلا - لەندەن
 
چیرۆکی ناوچەی ئارام (safe heaven)ـی ساڵی نەوەدەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتە شانۆگەری و لە بەریتانیا نمایشکرا. 
 
شانۆگەرییەکە لە ماڵی شانۆی (ئارکۆلا) لە باکووری لەندەن بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو نمایشکرا. 
 
ئەم شانۆگەرییە لە نووسینی رۆژنامەڤان و دیپلۆماتکاری پێشووی بەریتانی (کریس باوەرس)ـە. ئەو لە رێگەی ئەم تێکستەوە چیرۆکی خۆی و ئەو رووداوە مێژووییە دەگێڕێتەوە کە ژیانی ملیۆنان کوردی گۆڕی.
 
شانۆگەرییەکە گێڕانەوەیەکی هونەریی و مێژووییە بۆ کۆچی ملیۆنیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش. ئەم بەرهەمە کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری دەکات، دووبارە مێژوویەکی پڕ لە ئازار و ئومێد لە ناو جەرگەی لەندەنەوە دەژێنێتەوە.