ئەو ئەکتەرەی پۆرن کە ترەمپی داوەتە دادگە وەکو شایەتحاڵ قسە دەکات

07-05-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ستۆرمی دانیاڵز، ئەکتەری فیلمە رووتەکان و خاوەنی ئەو کەیسەی ترەمپی لەسەر دادگەیی دەکرێت بە تۆمەتی بەرتیلدان بەو ئەکتەرە تاوەکو پەیوەندییە نهێنییەکانیان ئاشکرا نەکات، چاوەڕێ دەکرێت بەشداری دادگەییکردنەکە بێت و وەکو شایەتحاڵ لەو کەیسەدا قسە بکات.
 
رۆژی سێشەممە، بڕیارە دانیاڵز لە دادگە قسە لەسەر کەیسەکە بکات و باس لە وەردەکاری پەیوەندییەکانی خۆی و دۆناڵد ترەمپی بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکان بکات. بەڵام تیمی پارێزەرانی ترەمپ دەڵێن: ئەوە لادانە لەسەر ناوەڕۆکی کەیسەکە کە پەیوەستە بە خۆدزینەوە لە باج.
 
مایکڵ کۆهین، پارێزەری پێشووی ترەمپ کە لە رابردوودا یەکێکی دیکە بووە لە شایەتحاڵەکانی کەیسەکە. دانی بەوەداناوە، پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016، ترەمپ فەرمانی پێکردووە 130 هەزار دۆلار بداتە دانیاڵز تاوەکو بێدەنگ بێت و باسی پەیوەندییە سەرجێیەکانی لەگەڵ ترەمپ نەکات. 
 
ئەوکات ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان بوو و توانی لە هیلاری کلینتی بەربژێری دیموکراتەکان بباتەوە و ببێتە سەرۆکی ئەمریکا. دانیاڵز ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەساڵی 2006 پەیوندی لەگەڵ ترەمپ هەبووە.
 
رۆژی سێشەممە، 13یەمین رۆژی دادگەییکردنی ترەمپی تەمەن 77 ساڵە و لەو ماوەیەدا، لەلایەن دادوەر خوان مێرچان دادوەری دادگەی ناوچەی مانهاتنی شاری نیویۆڕک، نۆ جار سزا دراوە و هەرجارە و هەزار دۆلار سزای داوە بەرامبەر بە پێشێلکردنی بڕیارەکەی کە نابێت بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر کەیسەکە و کەسەکانی پەیوەست بە کەیسەکەوە بۆ میدیا بکات.
 
هەفتە رابردووش لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا، دادوەر هەڕەشەی لە ترەمپ کرد ئەگەر جارێکی دیکە قسە لەسەر کەیسەکە بکات، ئەوا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنێت. 
 
لەبارەی ئەو بڕیارەی دادوەر و سزادانی ترەمپ پێش دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، "هەروەکو دەزانن، ئەوان لە مافە دەستوورییەکانم بێبەشیان کردووم و رێگەم پێنادەن وەڵامی پرسیارەکانی ئێوە بدەمەوە، ئەمەش هەرگیز لەم وڵاتە رووینەدا و بەڕاستی کارێکی نابەجێیە و من هەڵەیەکم نەکردووە. دادوەر بەتەواوەتی بێلایەنی لەدەستداوە."
 
بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و پێش ئەوەی بچێتە ئەو تاقیکردنەوەیە، ترەمپ رووبەڕووی سێ دۆسیەی دیکەی تاوانکاری کراوەتەوە، لە نێویاندا تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020 کە لە بەرامبەر بایدن دۆڕاندی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لافاو لە ناوچەیەکی ئەڵمانیا

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە، لافاوەکە بە شێوەیەکە کە لە ئەڵمانیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، 30 ساڵە لافاوی لەو شێوەیە رووینەداوە