ترەمپ: ئەگەر ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، بە رێگەکەی دیکە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین

07-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن رێگە بە تاران نادات درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات. ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە میدیای ئەمریکی دەڵێن، ئەو پێشنیازەی ئەمریکا پێشکێشی ئێرانی کردووە، ئەو مافەی پێ دەدات.
 
رۆژی هەینی 6ی حوزەیرانی 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئیدارەکەی و ئێران دایەوە و گوتی، بەگوێرەی پێشنیازەکە کە بۆ رێککەوتن بۆ ئێران نێردراوە "ئەوان یۆرانیۆم ناپیتێنن. ئەگەر پیتاندنیان کرد، ئەوا ناچار دەبین بە رێگەکەی دیکە [مامەڵەیان لەگەڵ] بکەین."
 
ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا وەکو ئاماژەیەک بۆ هێرشی سەربازی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکدەدرێتەوە، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن.
 
ترەمپ دووپاتیکردەوە، رێککەوتنی دیپلۆماسی بژاردەی دڵخوازی ئەوە و گوتیشی، "بەڕاستی نامەوێت رێگەکەی دیکە هەڵبژێرم، بەڵام وا دیارە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نابێت."
 
هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کاتی بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی تاران دیاری نەکراوە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکا دەداتەوە.
 
عێراقچی گوتی، "پێشنیازێکمان لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە و لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر بنەمای پرەنسیپە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی ئێران وەڵامیان دەدەینەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی عومان کات و شوێنی گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکان دیاری دەکات."
 
عێراقچی جەختی لە هەڵوێستی حکومەتی ئێران کردەوە و گوتی، خوازیاری بەرنامەیەکی ئاشتییانەی ئەتۆمییە و نایانەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکەن.
 
23ی ئایار، ئێران و ئەمریکا پێنجەم گەڕی دانوستاندنیان لە رۆما کرد و رایانگەیاند، "لە داهاتوویەکی نزیکدا" دەست بە گەڕی شەشەم دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنەکەیان دیاری نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە؛ سان دیێگۆی ئەمریکا؛ وێنە: AFP

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک لە ئەمریکا: سێ کەس کوژران و هێرشبەرەکانیش خۆیان کوشت

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بە کاتی سان دیێگۆ، کە دەکاتە درەنگانی شەوی دووشەممە بە کاتی هەولێر، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گەورەترین مزگەوتی شاری سان دیێگۆ لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، سێ کەس کوژران. پۆلیس دەڵێت دوو هێرشبەرەکە کە دوو گەنجی تەمەن 17 و 18 ساڵان بوون، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بە تەرمەکەیان دۆزراونەتەوە و دەرکەوتووە کە بە چەکی خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.