رووداو- ستۆکهۆڵم
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2014، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا دەستنیشانکران.
خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا، یەكێكە لەو پێنج خەڵاتەی نۆبڵ، كە لە لایەن ئەلفرێد نۆبڵ لە ساڵی 1895 داندرا ،ساڵانە یەك جار لە لایەن پەیمانگای شاهانەی ئەكادمیای سویدی دابەشدەکرێت.
خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا بۆ ساڵی 2014 درا بە ئیسامو ئەكاسەكی و هیرۆشی ئەمانۆ، كە خەڵكی یابانن، هەروەها شوجی ناكەمورای ئەمریكی لە زانكۆی كالیفۆرنیا بەهۆی داهێنانی دایۆدی رووناكی سپی كارا ، كە توانای رووناكی و پاراستنی وزەی هەیە لە كاتێكدا وەك سەرچاوەیەكی وزەش كاردەكات .
بەرپرسانی دابەشكردنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا ئاماژەیان بەوەكرد، كە ئەو دایۆدانە یان LED یانە دەبنە سەرچاوەی رووناكی بۆ سەدەی 21، چونكە بەكارهێنانی ئەم دایۆدانە وەك سەرچاوەیەكی رووناكی لە سەرچاوەكانی دیكەی پێشووتر باشترن لە رووی پاك و خاوێنی و عەمباركردنی وزەی زیاتر، هەروەها تەمەنی بەكارهێنانیان درێژترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ