رووداو – daily mail
حەوت ساڵ بەر لە ئێستا بەناز مەحموود لەلایەن باوكی و مامییەوە لە تەمەنی 20 ساڵیدا بە تاوانی شەرەف لە باشووری لەندەن بە قەیتانی پێڵاو خنكێنرا.
دانا ئەمینی ئامۆزای بەناز، كە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، یارمەتیدەر بوو لە شاردنەوەی جەستەی ئەم كچە و بە سزای 8 ساڵ زیندانی حوكمدرا. هۆكاری كوشتی كچەكەش بە گوتەی كەسوكارەكەی ئەوەبوو، كە ئەو وازی لە مێردەكەی هێنابوو و دواتریش كەوتبووە داوی خۆشەویستی پیاوێكی دیكە.
لە ساڵی 2007 باوك و مامی بەناز سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا درا بەهۆی تاوانباركردنیان بەو رووداوی كوشتنە، كوشتنێك، كە بووە بەناوبانگترین تاوانی كوشتن لە بەریتانیا، كە بەهۆی شەرەفەوە ئەنجامدرابێت.
دوای ئەوەی بەناز دەكوژرێت، ئەمین و دوو ئامۆزای دیكەشی چوون تاوەكو یارمەتی مامەكانیان بدەن بۆ ئەوەی جەستەی بەناز بشارنەوە، كە دوای 3 مانگ لە كوشتنی جەستەكە لە یەكێك لە باخچەكانی شاری بێرمینگهام لە ناو جانتای سەفەردا دۆزرایەوە.
بەناز لە تەمەنی 12 ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی روویانكردبووە بەریتانیا و دواتریش بەبێ رەزامەندی خۆی و لە تەمەنی 17 ساڵی بە شوودرابوو، بە پیاوێك، كە تەمەنی 28 ساڵ بوو.
بەناز بە پۆلیسی راگەیاندبوو، كە مێردەكەی هەمیشە لەرووی جەستەییەوە ئازاری پێدەگەیەنێت، هەرلەبەر ئەمەش دوای دوو ساڵ و نیو بەناز مێردەكەی جێدەهێڵێت و دەچێتەوە ماڵی باوكی هەر لەوێشدا دەكەوێتە داوی خۆشەویستی رەحمەت سلێمانی، كە ناسیاوێكی خێزانەكەیانە، دواتر لەلایەن 4 كەسەوە رەحمەت دەڕفێندرێت و هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت پاشان رەحمەت تەلەفۆن بۆ بەناز دەكات و لە مەسەلەكە ئاگاداری دەكاتەوە، ئەمیش پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكات و ئامادەیی خۆی نیشاندەدات لەوەی شایەتی بدات دژی ئەندامانی خێزانەكەی.
ئەو پۆلیسەی قسەی لەگەڵ بەناز كرد هەوڵیداوە بەناز بنێرێتە شێڵتەرێك، تاوەكو ژیانی بپارێزێت، بەڵام ئەو دەڵێت كە ترسی لەسەر ژیانی خۆی نییە لەبەر ئەوەی دایكی لەماڵەوەیە، بەڵام دوای تەنها چەند رۆژێكی كەم بەناز دەكوژرێت.
هۆكاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی چیرۆكی كوشتنی بەناز لە میدیاكانی بەریتانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە رۆژی 5/12/2013 دادگای بەریتانیا دوای یەك هەفتە لە دادگاییكردن حوكمی زیندانیكردنی بەسەر ئەمینی ئامۆزیای بەنازدا دا .
دادوەری دادگاكەش بە ئەمینی گوت "من ترسم لە هەر كچێكە كە تۆ باوكی بیت"، ئەمینیش كە بەم زووانە دەبێتە باوكی منداڵێكی دیكە، بەنیازە دوای تەواوكردنی حوكمەكەی بۆ كوردستان بگەڕێتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ