رووداو- واشنتن
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی كۆشكی سپی، باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆژی شەممە، سەردانێكی نائاسایی نەخۆشخانەی كردووە.
كۆشكی سپی رایگەیاند، ئۆباما سەردانی نەخۆشخانەی والتەر رێدی سەربازی لە واشنتن كردووە، سەردانەكەشی بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی قوڕگی بووە.
لەمبارەیەوە جۆش ئارنست، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: "رۆنی جاكسن، پزیشكی تایبەتی سەرۆك ئۆباما، رێنمایی سەرۆكی كردووە كە سەردانی نەخۆشخانە بكات و چەند پشكنینێك بۆ ئازاری قوڕگی ئەنجامبدات، پشكنینەكانیش وەك خۆپارێزییەك ئەنجامدراوە و بەهۆی هیچ بارێكی لەناكاو نەبووە".
بەپێی كۆشكی سپی دوای 28 خولەك ئۆباما نەخۆشخانەكەی جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ