رووداو ـ هەولێر
دواى دەست لەکارکێشانەوەى نوێنەرى سەرۆکى یەمەن بۆ ناوبژیکردن لە نێوان حوسییەکان و هۆزە چەکدارەکانى یەمەن، جارێکى دیکە پێکدادان لە نێوان ئەم دوو لایەنە ناکۆکە سەریهەڵدایەوە.
رۆژێک دواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولقادر هیلال، نوێنەرى سەرۆکى یەمەن بۆ ناوبژیکردن لە نێوان چەکدارانى حوسى شیعە مەزهەب و چەکدارانى هۆزەکانى یەمەن، کە لەلایەن پارتى چاکسازى یەمەنى سوننە مەزهەب پشتگیرى دەکرێت، شەڕ سەریهەڵدایەوە.
چەکدارانى حوسی، کە بارەگاکانیان لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى یەمەنە، وەکو هەوڵێک بۆ فراوانکردنى ناوچەى ئۆتۆنۆمى خۆیان، رووەو ئەو ناوچانە کشان، کە زۆرینەى دانيشتووانى شیعەى زەیدین، بەڵام رووبەڕووى بەرگریەکى تووندى چەکدارانى هۆزەکانى سوننە مەزهەب بوونەتەوە.
لاى خۆیەوە عەبدولقادر هیلال، نوێنەرى سەرۆکى یەمەن، پارتى ئەنساروڵاى بە پێشێلکردنى مەرجەکانى ئاگربەست تۆمەتبارکرد، کە هەفتەى رابردوو لەسەرى رێککەوتبوون.
هاوکات محەممەد عەبدولسەلام، گوتەبێژى پارتى ئەنساروڵا تۆمەتەکانى هیلالى رەتکردەوەو گوتى: "پێویستە هیلال لە بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەکەى پاشگەزبێتەوە".
هەفتەى رابردوو چەکدارانى حوسى دەستیان بەسەر هەندێک ناوچەى شارى عمران داگرت و 150 کەسیان کوشت، وێرای دەستبەسەرداگرتنى مۆڵگەى هۆزى ئەحمەر لە یەمەن.
حوسییەکان شیعەى زەیدین و لە ساڵى 2004 وەک ناڕەزایی دەربڕین، لە بەرامبەر پەراوێزخستنیان دژى عەلى عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکى ئەو کاتى یەمەن راپەڕینیان کرد و رووبەڕووى سوپاى یەمەن بوونەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ