ترەمپ ناتۆ بە "هاوبەشێکی بێ متمانە" وەسف دەکات و لەگەڵ مارك رووتە تاوتوێی کشانەوە دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشە تووندەکانی بۆ سەر هاوپەیمانیی ناتۆ بەردەوامە و رایگەیاند، چیدی "متمانەی بەم رێکخراوە نەماوە." ئەم هەڵوێستە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی "چارەنووسساز" لە کۆشکی سپی لە نێوان ترەمپ و مارك رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، کە تێیدا ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە هاوپەیمانییەکە خراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ.
 
رۆژی پێنجشەممە، 09-04-2026 سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "ناتۆ لەوێ نەبوو [لەگەڵمان نەبوو] کاتێک پێویستیمان پێیان بوو، و لەوێش نابن ئەگەر دووبارە پێویستیمان پێیان بێتەوە." ترەمپ جارێکی دیکە کێشەی گرینلاندی باسکردەوە و گوتی: "گرینلاندتان لەبیر بێت، ئەو پارچە سەهۆڵە گەورەیەی کە بە خراپی بەڕێوە دەبرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، مارك رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ گەیشتە کۆشکی سپی و لە پشت دەرگە داخراوەکانەوە لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە. رووتە دوای کۆبوونەوەکە بە کەناڵی (CNN)ی راگەیاند: "گفتوگۆیەکی زۆر راشکاوانە و کراوە بوو." 
 
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە، ترەمپ باسی لە ئەگەری کشانەوە لە ناتۆ کردووە و گوتی: "جێگەی داخە کە ناتۆ لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا پشتی لە گەلی ئەمریکا کرد، لە کاتێکدا گەلی ئەمریکا پارەی بەرگریی ئەوان دابین دەکات."
 
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ترەمپ پلانێکی لە سەر مێزەکەیە بۆ سزادانی ئەو ئەندامانەی ناتۆ کە لە جەنگی ئێران دا هاوکاریی واشنتنیان نەکردووە. پلانەکە گواستنەوەی سەربازانی ئەمریکایە لەو وڵاتانەوە بەرەو ئەو دەوڵەتانەی کە زیاتر پشتگیریی ئەمریکا دەکەن.
 
ترەمپ ناتۆی بە "پڵنگێکی کارتۆنی" وەسفکرد چونکە ئامادە نەبوون لە کردنەوەی تەنگەی هورمز هاوکاری بکەن، سووکایەتیی بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی بەریتانیاش کرد و بە "یاری منداڵان" وەسفی کردن.
 
پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و ناتۆ لە ساڵی رابردووەوە لە قەیراندایە، بەتایبەتی دوای هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی گرینلاند. ترەمپ دەڵێ، هەموو کێشەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکان لە سەر ئەو دوورگەیە دەستی پێکردووە. هەروەها بڕینی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا و گوشارکردن لە سەر وڵاتانی ئەورووپی بۆ خەرجکردنی پارەی زیاتر لە کەرتی سەربازیدا، ناتۆی خستووەتە دۆخێکی یەکجار هەستیارەوە.
 
مارك رووتە، کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بووە و بەوە ناسراوە دەتوانێت لە "زمانی ترەمپ" تێبگات، هەوڵدەدات پێگەی ناتۆ بپارێزێت. پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، رووتە لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و باسیان لە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" و جەنگی رووسیا- ئۆکرانیا کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: ئەو لیست و رێککەوتنانە ساختەن کە لەبارەی ئاگربەست بڵاوکراونەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تەواوی ئەو لیست و رێککەوتنامانەی رەتکردەوە کە لەبارەی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە راگەیاندنەکان بڵاوکراونەتەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ ئاشکراکردنی ئەو "فێڵبازانە" دەستپێدەکەن کە زانیاریی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.