رووداو - ئەڵمانیا
لە ئەڵمانیا سیستمی بیمە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بووەتە هۆی ئەوەی ملیۆنان شۆفێر بە ئارامی و دوور لە دڵەڕاوکێی تێچکوون یان پێکدادان ئۆتۆمبێلەکانیان لێ‌بخوڕن.
114 ساڵە لە ئەڵمانیا یاسای بیمە هەیە، هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو وڵاتە بێ بیمە رێگەی پێ‌نادرێت بە نێو شەقام و شاردا بسوڕێتەوە، سێ جۆر بیمە هەن و نرخیان جیاوازە و بەندە به ته‌مه‌نی شۆفێره‌كانەوە كه چه‌ند ساڵە خاوه‌نی مۆڵەتی شۆفێریه و چه‌ند كه‌س شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌بن و هه‌روه‌ها گه‌وره‌یی و ماركه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
بەرپرسی یەکێک لە کۆمپانیاکانی بیمە دەڵێ "ساڵانە ملیۆنان ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن، دەبێت یەکێک هەبێت قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە".
بیمه‌ی ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1905 وه بووەته یاسا، لەبەرئەوەش هه‌ركه‌سێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تۆماربکات، ده‌بێت گرێبه‌ست و ژماره‌ی بیمه‌كه‌ی پێبێت ئه‌گەر نا، ناتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوی خۆی تۆماربكات.
گێهارد ئیومشن، به‌رپرسی كۆمپانیای بیمه‌ی ڤوتمبێرگە دەڵێ "بیمه گرنگه، چونكه له‌و 60 ملیۆن ئۆتۆمبێله‌ی له ئه‌ڵمانیا هه‌مانه ساڵانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار رووداوی هاتووچۆ رووده‌دات. ئەوەش زیانێكی زۆر و گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێت شوێنێك هه‌بێت كه قه‌ره‌بووی بكاته‌وه. بۆیه گرنگه بیمه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیانه‌كان بدرێت".
چه‌ندین جۆری بیمه لەو وڵاتە بوونی هەیە، یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێت "هافتفلیشت" واتا ئه‌و كه‌سه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هەر زیانێك به كه‌سێك یان به ئۆتۆمبێلێکی دیكه بگه‌یێنێت، ئه‌وا بیمه‌كه هه‌موو پاره‌كه ده‌دات به‌و ئۆتۆمبێلە و ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه خه‌تابار نین.
پاشان بیمه‌ی "ڤۆلكاسكۆ" هه‌یه واتا كۆمپانیای بیمه پاره‌ی هه‌موو زیانه‌كان ده‌بژێرێت، ئه‌گه‌ر تۆ رووداوه‌كه‌ت ئه‌نجامدابێت ئه‌وا ئۆتۆمبێلەکەی خۆت و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مووی کۆمپانیای بیمه پاره‌کەی ده‌دات.
بیمه‌ی سێهەمیش ناوی "تایل كاسكۆ" یه، واتا به‌شێكت بیمه هه‌یه، كاتێك ئۆتۆمبێلەکەت بدزرێت یان شوشه‌كانی بشكێندرێت یاخود بە رووداوی سرووشتی زیانێکی پێبگات ئه‌وا بیمه‌كه‌ت پاره‌كه‌یت بۆ ده‌دات.
لە ئەڵمانیا زیاتر له 60 ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماركراوه و هه‌موویان لە رێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە کە ژمارەیان نزیكه‌ی 120 كۆمپانیا دەبێت بیمە کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ