رووداو- SBS
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، كە یەكەیەكی ئەمنی هێزەكانی FBIـی ئەمریكاش تێیدا بەشداربوون، دەرکەوتووە، ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی ئەو فڕۆکەیەی شەوی هەینی لە گەشتێکی نێوان کوالالامپور و پەکین کەوتە خوارەوە، پاسپۆرتی ساختەیان هەڵگرتووە.
تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی هێلی ئاسمانی مالیزیا، كە دوێنێ بەیانی لە گەشتێكیدا لە كوالالامپورەوە بەرەو پەكینی پایتەختی چین، لەسەر دەریا كەوتەخوارەوە، ئەم رووداوە، كە گوومانی لێدەكرێت لە رێگای كردەی "تیرۆریستی"یەوە كەوتبێتە خوارەوە، بێسەر و شوێنبوونی 239 سەرنشینی فڕۆكەكەی لێكەوتووەتەوە.
بەرپرسانی فڕۆكەخانەی كوالالامپوری مالیزیا ئەوەیان ئاشكراكرد، فڕۆكەكە، كە لەجۆری MH 370یە و لەلایەن فڕۆكەوانەكانەوە ئاگاداركراونەتەوە پێش ئەوەی پەیوەندییان بپچڕێت، بەرەوە مالیزیا گەڕاونەتەوە، بەڵام دوای چەند خولەكێك لە گەڕانەوەیان، لەسەر دەریا لە نێو شاشەی رادار وونبوون.
لەنێو ئەو فڕۆكەیەدا، سەرنشینانی وڵاتانی چین، مالیزیا، تایوان، ئوسترالیا و چەند وڵاتێكی دیكەی تێدابووە.
40 كەشتی و 22 فڕۆكە بەدوای پاشماوەی ئەو فڕۆكەیەدا دەگەڕێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ