رووداو- تەلەگراف
هێزكانی رووسیا ژمارەیەك سەربازی ئۆكراینییان لە سەر سنوور دەستگیركرد، دوای ئەوەی بەبێ تەقە ناوچەكەیان كۆنترۆلكرد.
رۆژنامەی تەلەگرافی لەندەنی بڵاویكردەوە: هێزەكانی رووسیا دەستیان بەسەر دوا پێگەی سەربازانی ئۆكراینا لە باشووری سنووری كریمیا داگرتووە و پاسەوانەكانی سنوورەكەیان دەستگیركردووە.
بەپێی هەواڵەكە، لەم هێرشەدا هێزەكانی سوپای رووسیا 30 سەربازی ئۆكراینییان وەك بارمتە دەستبەسەركردووە، ئەم جولەیەش بە دوا جولەی هێزەكانی رووسیا لەو دوورگەیە هەژمار دەكرێت، کە دوای ئەمە نیمچە دوورگەی كریمیا بەتەواوی لەلایەن هێزەكانی رووسیاوە كۆنترۆل كرا.
كۆنترۆڵكردنی نیمچە دوورگەی كریمیا 11 رۆژ بەر لەئێستا دەستیپێكرد، هێزەكانی ئۆكراینا بەبێ ئەوەی رووبەرووی هێزەكانی رووسیا ببنەوە، خۆیان رادەستكرد. ئەمرۆش دوا پێگەی سەربازانی ئۆكراینا لەو هەرێمە، بەبێ تەقەكردن خۆیان رادەستی هێزەكانی رووسیا كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ