شازادە فیلیپ لە تەمەنی 99 ساڵی کۆچی دواییکرد

09-04-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شازادە فیلیپ، شازادەی ئێدینبێرگ، هاوژینی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا، لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
لە راگەیێندراو‌ێكدا، کۆشکی بێکینگهام، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا کۆچی دوایی شازادە فیلیپی راگەیاند و گوتی، بە خەم و پەژارەیەکی گەورەوە، شاژن ئیلایزابێس کۆچی دوایی هاوژینە خۆشەویستەکەی رادەگەیێنێت.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم بەیانییە شازادە فیلیپ لە کۆشکی ویندسۆر بە ئارامی کۆچی دواییکرد و خێزانی شاهانە هاوکات لەگەڵ خەڵک لە سەرانسەری جیهان، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان دەردەبڕن.
 
شازادە فیلیپ لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، خۆی لە بەشداریکردن لە هەندێ رێورەسمی فەرمی شاهانە لەگەڵ شاژنی بەریتانیا خۆی بەدوور خستەوە و دوا دەرکەوتنی ئەو لە بەردەم خەڵک و میدیاکان لە کۆتایی ساڵی 2017دا بوو.
 
شازادە فیلیپ لە 10ی مانگی حوزەیرانی ساڵی1921 لە دوورگەی کۆرفو لە رۆژهەڵاتی یۆنان لەدایکبووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1947وە ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا پێکهێناوە.
 
شازادە فیلیپ و شاژن ئیلیزابێس خاوەن چوار منداڵن؛ شازادە چارلس، شازادەی وەیڵزە و تەمەنی 72 ساڵە؛
شازادە ئانە، تەمەن 70 ساڵ، هەروەها شازادە ئاندروو، شازادەی یۆرک تەمەن 61 ساڵ و چوارەم منداڵیشیان شازادە ئێدواردی تەمەن 57 ساڵانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە