ترەمپ: زۆر بەخێرایی هاتووچۆی نەوت [بە تەنگەی هورمزدا] دەستپێدەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، جەنگی ئێران بە "سەرکەوتن" ناودەبات و دەڵێت، چ بە یارمەتیی ئێران بێ، یاخود بەبێ یارمەتیی ئەوان بێت، زۆر بەخێرایی هاتووچۆی نەوت [بە تەنگەی هورمزدا] دەستپێدەکاتەوە. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو پەیامی نوێدا لە ترووس سۆشیاڵ، هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی تاران کرد سەبارەت بە تەنگەی هورمز و وەڵامی رەخنەکانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی دایەوە سەبارەت بە ئەنجامەکانی جەنگی ئێران.
 
ترەمپ ئاماژەی بە هەندێک راپۆرت کرد کە باس لەوە دەکەن ئێران باج لەو کەشتییە نەوتییانە وەردەگرێت کە بە ناو تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن. سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "راپۆرت هەن کە ئێران پارە لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە بە ناو تەنگەی هورمزدا دەڕۆن؛ باشتر وایە وا نەکەن، ئەگەر واش دەکەن، باشتر وایە رێک ئێستا رایبگرن."
 
لە پەیامی دووەمیدا، ترەمپ هێرشی تووندی کردە سەر دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و بە یەکێک لە "خراپترین و نادروستترین" دەزگەکانی جیهان وەسفی کردن. ئەمەش دوای ئەوە هات، رۆژنامەکە نووسیبووی راگەیاندنی سەرکەوتن لە لایەن ترەمپەوە لە جەنگی ئێراندا "پێشوەختە" بووە.
 
ترەمپ لە وەڵامدا گوتی: "لە راستییدا ئەمە سەرکەوتنە و هیچ شتێکی پێشوەختەی تێدا نییە. وۆڵ ستریت جۆرناڵ وەک هەمیشە ناچار دەبێت قسەکانی خۆی قوت بداتەوە؛ ئەوان هەمیشە خەریکی رەخنەگرتنن، بەڵام هەرگیز دان بە هەڵەکانیاندا نانێن."
 
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ئامانجی خۆیان پێکاوە و گوتی: "بەهۆی منەوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی." سەبارەت بە بازاڕی وزەش، ترەمپ رایگەیاند، زۆر بە خێرایی هاتووچۆی نەوت دەستپێدەکاتەوە و گوتی: "بە هاوکاریی ئێران بێت یان بێ هاوکاریی ئەوان، نەوت دەست بە رۆیشتن دەکات و بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ترەمپ و نەتەنیاهوو لە کۆشکی سپی.

ترەمپ داوا لە نەتەنیاهوو دەکات هێرشەکانی سەر لوبنان کەمبکاتەوە

بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر لوبنان کەم بکاتەوە، ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لە تێکچوونی ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ ئێران رێککەوتنی لەسەر کراوە.