گالەری


رووداو دیجیتاڵ

ماڵی خێزانی مۆزارت، یەکێک لە گەورەترین ئاوازدانەرەکانی مۆسیقای رۆژئاوا کراوە بە مۆزەخانە.
 
وۆڵفگانگ ئەدامس مۆزارت کە بە یەکێک لە گەورەترین ئاوازدانەرەکانی مێژووی مۆسیقای رۆژئاوا ناسراوە، ساڵی 1756 لە ساڵزبێرگی نەمسا لەدایکبووە و 1791 لە ڤییەنا کۆچی دواییکردووە.
 
شوێنی لەدایکبوونی مۆزارت کە ماڵی خێزانەکەیەتی لە شاری ساڵزبێرگ، کراوەتە مۆزەخانە و گەشتیاران سەردانی دەکەن. 
 
وێنە و ئامێرە میوزیک و کەلوپەلە تایبەتەکانی مۆزارت لەو ماڵەدا دانراون و رۆژانە گەشتیاران بۆ بینینیان سەردانی ماڵەکە دەکەن.