پیاوێك ژنەكەی دەكوژێت و وێنەكەشی لە فەیسبوك پۆست دەكات

09-08-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن فەیسبوک ژنکوژی
A+ A-
رووداو – theprovince

هەرچەندە سەختە باوەڕ بەوە بكەین، كە كەسێك كارێكی وا بكات، بەڵام پیاوێكی ئەمریكی بەناوی دێرێك مێدینا هەستاوە، بەم كارە دوای كوشتنی ژنەكەی بە گوللە، وێنەكەی پۆست كردووە لەسەر پڕۆفایلی فەیسبوكەكەی خۆی و لەسەریشی نوسیویەتی "من دەچمە زیندانی تاهەتای یان بە كوشتن سزا دەدرێم بەهۆی ئەوەی ژنەكەمم كوشتووە، ژنەكەم هەمیشە لێی دەدام بۆیە نەمتوانی زیاتر بەرگەی بگرم، بۆیە ئەم كارەم كرد و هیوادارم ئێوە لێم تێبگەن , خۆشم دەوێن هاوڕێیان ".

 پاشان رۆژی پێنج شەممە خۆی چووەتە لای پۆلیس و خۆی بەدەستەوە داوە، دوای ئەوەی پۆلیسیش چوونەتە ماڵەكەی و تەرمی ژنەكەیان لە ماڵەكە دۆزیوەتەوە . 

دێرێك كە هەمیشە پەیوەندییەكی خراپی لەگەڵ خێزانەكەی هەبووە، دەڵێ كاتێ دواجار لێیان بووەتە شەڕ، ژنەكەی بە چەقۆ بۆی هاتووە و ئەویش بە گوللە كوشتویەتی , پاشانیش دێرێك لەسەر ئامۆژگاری باوكی خۆی بەدەستەوەداوە .


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە