لە ژاپۆن یادی کارەساتی ناگاساکی دەکرێتەوە

09-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن ناگاساکی
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە 74مین ساڵیادی بۆمبارانی ئەتۆمیی ناگاساکیدا رێورەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە بەڕێوەچوو.

رێورەسمەکە لە شاری ناگاساکی و بە ئامادەبوونی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەچوو، تێیدا تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری قوربانییەکان دانرا. 


لە گوتارێکیدا کە لە رێورەسمەکەدا پێشکەشیکرد، ئابێ داوای "جیهانێکی خاڵی لە چەکی ئەتۆمی" کرد و رایگەیاند، پێویستە هیرۆشیما و ناگاساکی ببنە هۆی ئەوەی رێگە نەدرێت چیدیکە رووداوی لەو جۆرە دووبارە ببێتە.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ژینگەی ئاسایشی جیهانیی گرژبوونی زۆری بە خۆوە بینیوە و بۆشایی نێوان وڵاتان سەبارەت بە پرسەکانی چەکداماڵینی ئەتۆمی زیاتربووە. 

رۆژی 9ـی ئابی 1945 ئەمریکا بە چەکی ئەتۆمی ناگاساکی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە 70 هەزار کەس کوژران؛ بۆردومانی ئەتۆمیی ناگاساکی سێ رۆژ دوای بۆردومانی ئەتۆمی هیرۆشیما بوو کە بە هۆیەوە 140 هەزار کەس کوژران. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کچ بە نیقابەوە لە ناوەندێکی خوێندن لە وڵاتێکی ئەورووپا.

دانیمارک پەچە لە قوتابخانە و زانکۆکاندا قەدەخە دەکات

حکومەتی دانیمارک پێشنیازێکی نوێی خستەڕوو بۆ فراوانکردنی یاسای قەدەخەکردنی پۆشینی ئەو پۆشاکانەی رووخسار دادەپۆشن، بڕیارەکەش ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان دەگرێتەوە.