رووداو-هەولێر
له كاتێكدا گه‌نده‌ڵى وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و له زۆرینه‌ى وڵاتاندا سزاى تووندى له‌سه‌ره، به‌ڵام رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى له وڵاتانى جیهانى سێیه‌مدا به‌رزه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ساڵانه 1 ترلیۆن دۆلارى ئه‌مریكى ده‌درێت به به‌رتیل. هەروەها به‌پێى خه‌مڵاندنه‌كانیش ساڵانه 2.6 ترلیۆن دۆلار لەڕێگه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌دزرێت كه یه‌كسانه به 5%ی كۆى داهاتی جیهانى.
لە پرۆگرامى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا هاتووە کە له وڵاتانى تازه گه‌شه‌سه‌ندوودا بڕى ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌ى به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه خه‌رجده‌كرێن 10 هێندە زیاتره له بڕى هاوكارى فه‌رمى بۆ گه‌شه‌پێدان.
به پێى دوایین راپۆرتى شه‌فافیه‌تى جیهانیش كه ناوى 180 وڵاتى تێدا هاتووه، زۆرینه‌ى وڵاتان به به‌راورد به ساڵانى رابردوو زۆر كاریان نه‌كردووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا.
له لیستى گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانى جیهانیشدا سۆماڵ به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، باشوورى سوودان به پله‌ى دووه‌م، سووریا سێیه‌م، ئه‌فغانستان پله‌ى چواره‌مى هه‌یه، سوودان و یه‌مه‌ن له پله‌ى پێنجه‌مدان، كۆریاى باكوور و لیبیا و دوو وڵاتى ئه‌فریقى له پله‌ى شه‌شه‌مدان و عێراق و ڤه‌نزوێلاش كه هه‌مان ئاست گه‌نده‌ڵیان هه‌یه له پله‌ى حه‌وته‌مدان.
لیستى گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانى جیهان:
1- سۆماڵ
2- باشوورى سوودان
3- سووریا
4- ئه‌فغانستان
5- سوودان، یه‌مه‌ن
6- ئیكواتۆریال گینیا، گینیا بیساو، كۆریاى باكوور، لیبیا
7- عێراق، ڤه‌نزوێلا
له به‌رامبه‌ریشدا له لیستى شه‌فافترین وڵاتانى جیهاندا نیوزله‌ندا پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه، دانیمارك پله‌ى دووه‌م و سویسرا، نه‌رویج و فینله‌نداش پله‌ى سێیه‌م، سوید و سه‌نگاپوورە پله‌ى چواره‌م و به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، لوكسمبورگ و كه‌نه‌داش له پله‌ى پێنجه‌مدا هاتوون.
لیستى شه‌فافترین وڵاته‌كانى جیهان:
1- نیوزله‌ندا
2- دانیمارك
3- سویسرا، نه‌رویج، فینله‌ندا
4- سوید، سه‌نگاپوور
5- به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، لۆكسمبورگ، كه‌نه‌دا
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه رۆژنامه‌ڤانان و چالاكڤانان له وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كاندا رۆژانه ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه تاوه‌كو كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و ئاستى ئازادى راده‌ربڕینیش تێیاندا زۆر نزمه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ