رووداو دیجیتاڵ/ Aleksey Filippov / AFP
زیاتر لە دوو هەفتەیە هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە. هەوڵەکان بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا "هیچ بەرەوپێشچوونێک بەدەستنەهاتووە."
ئەمڕۆ لە تورکیا و لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا بەنێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە. ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە هەردوولایەنەوە شتێکی ئەرێنی لێ دەرنەچوو، تەنیا ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆی زیاتر نیشاندا.
لاڤرۆڤ رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەپێی پلان دەڕوات، کولێباش گوتی، لاڤرۆڤ داوای ئەوەی کردووە و قسەکانی بەو ئاراستەیە بوون کە ئەوان خۆیان بدەن بەدەستەوە.
لە ئۆکراینا حەوت رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە بۆ دەربازکردنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی جەنگ، لەنێویاندا ماریۆپۆڵ کە لەلایەن رووسیاوە گەمارۆدراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-3-2022 راگەیێندرا، سێ کەس بەهۆی بۆردوومانی دوێنێی رووسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە.
ئەم وێنانە رۆیشتنی سەربازانی ئۆکراینییە بۆ بەرەکانی جەنگ کە خۆشەویستانیان ماڵئاواییان لێدەکەن.