پووتین ئاگربەستی کاتیی لە ئۆکراینا راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی پێنجشەممە، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، بەبۆنەی جەژنی ئیستەری ئۆرتۆدۆکسەوە، ئاگربەستی لە ئۆکراینا راگەیاند کە لە کاژێر 04:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی رۆژی یەکشەممە.
 
لە راگەیێندراوێکدا، کرملین رایگەیاند، "لەسەر بنەمای بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی رووسیا، ئاگربەستێک لە کاژێر 04:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 11ی نیسان بە کاتی ناوخۆ، تاوەکو کۆتایی رۆژی 12ی نیسان، هاوکات لەگەڵ جەژنی ئیستەری ئۆرتۆدۆکس راگەیێندرا." 
 
هەروەها هاتووە، "فەرمان بە ئاندرێی بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگریی رووسیا و ڤالێری گێراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی گشتیی کراوە کە لەم ماوەیەدا هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو ئاراستەکاندا رابگرن." 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە هێزەکانی رووسیا لەم ماوەیەدا ئامادە بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەنگاوێکی ورووژێنەر یان ئەگەری کردەوەیەکی دوژمنکارانە، لەگەڵ دەربڕینی هیوای پابەندبوونی ئۆکراینا بە ئاگربەستەکەوە.
 
پێشتر ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە رووسیا کردبوو بەبۆنەی جەژنی ئیستەرەوە ئاگربەست رابگەیێنێت.
 
لە 24ی شوباتی 2022ـەوە، رووسیا هێرشێکی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراینای دراوسێی دەستپێکردووە و مەرجی کۆتاییهێنانیشی ئەوەیە کیێڤ واز لە چوونە نێو هاوپەیمانییە سەربازییەکانی رۆژئاوا بهێنێت، کە کیێڤ ئەمە بە "دەستوەردان" لە کاروباری خۆی دەزانێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مێلانیا ترەمپ. وێنە: AFP

میلانیا ترەمپ پەیوەندییەکانی لەگەڵ جێفری ئێپستین رەتکردەوە و داوای لێکۆڵینەوە لە کۆنگرێس دەکات

میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە دەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراودا لە ناو کۆشکی سپی، بە تووندی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان ئەو و جێفری ئێپستین، بازرگانی تاوانبار بە دەستدرێژیی سێکسی، دەکەن.