بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: دەبێت حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی عێراقدا بێت نەک ئێران

10-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، پێویستە حکومەتی عێراق دڵنیابێتەوە لەوەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی لەدەستدایە، بە حەشدی شەعبیشەوە." 
 
جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت ئەو هێزانە لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن، "نەک ئێران".
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە قسەی بۆ دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن کرد، نیگەرانیی وڵاتەکەی دەربڕی لەبارەی "میلیشیاکانی نزیک لە ئێران" کە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا کاردەکەن و گوتی: "ئەو میلیشیایانە کە کەس و گرووپی سەر بەو رێکخراوانەیان تێدایە کە بە رێکخراوی تیرۆرستیی بیانی پۆڵێنکراون، بەردەوامن لە نانەوەی تووندوتیژی و کاری تێکدەرانە لە عێراق." 
 
بەرپرسە ئەمریکییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات، گوتی: "ئێمە بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەو گرووپانە جڵەو بکات و لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای عێراقدا، رووبەڕووی لێپرسینەوەیان بکات."
 
سەبارەت بە سەلامەتیی هێزەکانیان لە عێراق، بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەی "هیچ شتێکی لە سەلامەتیی کارمەندانی ئەمریکا لە لا گرنگتر نییە،" هەروەها روونیکردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "بەرگری لە خۆی و کارمەند و بەرژەوەندییەکانی دەکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا