تەختەیەکی "زیرەکی" یاری شەترەنج بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵک

11-01-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
کۆمپانیایەکی هیندی دروستیکردووە
کۆمپانیایەکی هیندی دروستیکردووە
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆمپانیایەکی هیندی تەختەیەکی زیرەکی یاری شەترەنجی دروستکردووە، تەختەکە بە هێڵی ئینتەرنێت کاردەکات و دەتوانیت لەسەر تەختەکە لەگەڵ یەکێک لە یاریزانان لە وڵاتانی دیکە یاری بکەیت.


بەشێوەیەک دەردەکەوێت تەختەکە سیحراوی بێت، بەڵام  لە راستیدا لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێت بەستراوەتەوە.

لە نزیکەوە سەیری ئەم تەختەیەی یاری شەترەنج بکەی چیرۆکە خەیاڵییەکانت بیردەکەوێتەوە یاخود بیرت بۆ زنجیرە فیلمەکانی هاری پۆتەر دەچێت. بەڵام لە راستیدا کەسێکی راستەقینە لە پشت ئەم تەختەوە هەیە لە دوورە وڵات راستەوخۆ یاریت لەگەڵ دەکات.

باڤیا گۆهیل، بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای تەکنەلۆژیای InfiVention دەڵێت "ئێستا من یاری لەگەڵ ئادەم دەکەم دانیشتووی بەریتانیایە، هەر ئێستا ئەو دارێکی منی خوارد، ئێستا منیش جوڵەیەک دەکەم، با ببینین ئەو چی دەکات. شاژنەکەی بردە دواوە. ئادەم بەمجۆرە لە بەریتانیا یاریم لەگەڵ دەکات. دەتوانم لێرە راستەوخۆ جوڵەکانی ببینم".

بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای تەکنەلۆژیای InfiVention دەشڵێت "هەمیشە دەڵێین ئەمە ئەزموونێکە، ئەم ئەزموونە هەمیشە لە یاریکردن لەسەر بەرنامەی مۆبایلک باشترە. باشترە جیهیانی 3D بناسیت، دەتوانی دەستیلێدەیت و هەستی پێبکەیت، ئەم دارانە هەموویان راستەقینەن، ئامێرەکەش ژیرانەیە".

کۆمپانیای InfiVention ئەم تەکنەلۆژیایەی لە فێستیڤاڵێک لە لاس ڤێگاس نمایش کرد، لە ئیستاشەوە تەنیا لە ئەمریکا هەیە، بەڵام کۆمپانیاکە هیواخوازە بتوانێت هەناردەی وڵاتانی جیهانی بکات، هەرکاتێکیش هەناردەکرا، نرخەکەی لە 300 دۆلار دەوەستێت. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە