ترەمپ بۆ تیمی ئارتمس 2: گەشتەکەتان ناوازە بوو، هەنگاوی داهاتوومان مەریخە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی گەڕانەوەی تیمی گەشتی ئاسمانیی (ئارتمس 2) دەکات و دەڵێت، ئامانجی داهاتووی وڵاتەکەی ناردنی مرۆڤە بۆ سەر مەریخ.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا دوای سەرکەوتنی گەشتەکە و نیشتنەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لەسەر زەوی، رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە تیمی مەزن و زۆر لێهاتووی ئارتمس 2 دەکەم. تەواوی گەشتەکە ناوازە و سەرنجڕاکێش بوو، نیشتنەوەکەش بێوێنە بوو."
 
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ تیمەکە ئاماژە بەوە دەکات: "وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەوە زیاتر ناتوانم شانازیتان پێوە بکەم! بە پەرۆشەوە چاوەڕێم بەم زووانە هەمووتان لە کۆشکی سپی ببینم. جارێکی تریش ئەم کارە دەکەینەوە و پاشان، هەنگاوی داهاتوو: مەریخ!"
 
تیمی ئارتمس 2 لە کاتژمێر 03:07 خولەکی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر نیشتنەوە، بەمەش کۆتایییان بە ئەرکە مێژووییە 10 رۆژییەکەیان هێنا بۆ خولگەی مانگ.
 
کەشتیوانەکان پێکهاتبوون لە رێد وایسمان، ڤیکتۆر گلۆڤەر، کریستینا کۆک و جێرمی هانسین؛ رێد وایسمان کە ئەمریکییە، سەرۆکایەتی گەشتەکەی کرد.
 
پێشتریش ئەو چوار کەشتیوانە پێکەوە بەکۆی گشتی 660 رۆژ لە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی ماونەتەوە و 12 جار پیاسەیان لەنێو بۆشاییدا کردووە.
 
ناسا ساڵانێکە پڕۆژەی "گەڕانەوە بۆ سەر مانگ"ـی راگەیاندووە و ناوی ناوە ئامانجەکانی ئارتمس - Artemis، کە وشەیەکی یۆنانییە و بە مانای خودای راوکردن دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی گەنجە کوردەکە کە بە گوللـەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا

گەنجێکی کوردی خەڵکی عەفرین بە تەقەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا

لە بەرەبەیانی کۆتایی هەفتەی رابردوو، خەونی گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆتاییهات. رۆستەم، ئەو گەنجەی بووە قوربانی رووداوێکی تەقەکردنی پۆلیسی ئەڵمانیا.