نیویۆرک تایمز: ئێران شوێنی ئەو مینانەی ون کردووە کە لە تەنگەی هورمز چاندوونی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایدەگەیێنن، ئێران نەیتوانیوە تەنگەی هورمز بەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکاندا بکاتەوە، چونکە شوێنی ئەو مینە دەریاییانەی ون کردووە کە خۆی چاندوونی و توانای لادان و پوچەڵکردنەوەیشیانی نییە.
 
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، ئەم کێشەیە بووەتە هۆکارێک کە تاران نەتوانێت بە خێرایی داواکارییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی رێڕۆکە جێبەجێ بکات. ئەم بابەتە وەک خاڵێکی ئاڵۆز لە گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی محەممەد باقر قالیباف و شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پاکستان تاوتوێ دەکرێت.
 
مانگی رابردوو و دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، سوپای پاسداران بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک تەنگەی هورمزی مینڕێژ کرد. ئەو مینانە لەگەڵ هەڕەشەی درۆن و مووشەکەکان، وایانکرد هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان زۆر کەم ببێتەوە، ئەمەش نرخی وزەی لە جیهاندا بەرزکردەوە و بووە کارتێکی گوشاری بەهێز بەدەست ئێرانەوە.
 
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، ئێران بە شێوەیەکی "هەڕەمەکی" مینەکانی چاندووە و تۆماری وردی شوێنەکانیانی لا نییە. جگە لەوەش، بەشێک لەو مینانە بە جۆرێک دانراون کە لەگەڵ شەپۆلی ئاودا دەجووڵێن و شوێنیان دەگۆڕێت، ئەمەش وایکردووە ئێران کۆنترۆڵی بەسەریاندا نەمێنێت.
رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە مەرجدارە بە "کردنەوەی تەواوەتی، دەستبەجێ و سەلامەت"ی تەنگەی هورمز.
 
لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە تەنگەکە دەکرێتەوە بەڵام "بە رەچاوکردنی سنووردارێتییە تەکنیکییەکان." بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، مەبەستی عێراقچی لە "ئاڵنگارییە تەکنیکییەکان" ونکردنی مینەکان و نەبوونی توانای لادانیانە. 
 
بەلەمە بچووکەکان؛ سەرئێشەیەک بۆ ئەمریکا
 
ئەگەرچی سوپای ئەمریکا هەوڵیدا کەشتییە جەنگییەکانی ئێران نوقم بکات و بنکە دەریاییەکانیان بکاتە ئامانج، بەڵام ئێران خاوەنی سەدان بەلەمی بچووکە کە دەتوانن بە ئاسانی مین بچێنن. 
 
واشنتن دەڵێت، بەهۆی بچووکیی ئەو بەلەمانەوە، نەتواندراوە چاودێری هەموو پرۆسەی مینڕێژکردنەکە بکرێت، بۆیە بە تەواوی نازانرێت چەند مین و لە چ شوێنێکدا چێنراون.
 
ئێستا پرسی چۆنیەتی پاککردنەوەی تەنگەکە و دابینکردنی سەلامەتی بۆ کەشتییەکان، بووەتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، چونکە بەبێ پاککردنەوەی ئەو مینانە، هاتوچۆی دەریایی و بازاڕی وزەی جیهان لەژێر هەڕەشەدا دەمێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چوار ئاسمانگەڕەکەی ئارتیمیس 2

دوای نیو سەدە گەشتی خولگەی مانگ کرایەوە؛ ئاسمانگەڕەکانی ئارتێمیس 2 بە سەلامەتی گەیشتنەوە سەر زەوی

کەشتییە ئاسمانییەکەی ئاژانسی ناسا، دوای تەواوکردنی گەشتە مێژووییەکەی بۆ خولگەی مانگ، لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا لە زەریای هێمن نیشتەوە؛ ئەمەش وەک یەکەم گەشتی مرۆیی بۆ سەر مانگ لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا دادەنرێت