ترەمپ: کەشتییەکانی گوێزەرەوەی نەوت بەرەو ئەمریکا دێن و جێگرەوەى تەنگەى هورمز هەیە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە نەوتهەڵگرە گەورەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەن تاوەکو نەوت و گازی ئەمریکا بگوازنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتەکەی خاوەنی وزەیەکی زۆرە.
 
رۆژی شەممە، 11ى نیسانى 2026 ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیاڵ نووسی: "ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە نەوتهەڵگرە گەورەکان کە هەندێکیان گەورەترینن لە جیهاندا، ئێستا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەن تاوەکو باشترین نەوت و گاز لە جیهاندا باربکەن."
 
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، یەدەگ و بەرهەمی نەوتی ئەمریکا لە کۆی دوو وڵاتی دوای خۆی گەورەترە و جۆری نەوتەکەشی بەرزترە. ترەمپ بە کۆمپانیاکان و وڵاتان دەڵێ: "ئێمە چاوەڕێی ئێوەین. کارەکان بە خێرایی جێبەجێ دەکرێن."
 
هاوکات لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ کێلی مێیەر، پەیامنێرى تۆڕی نیوز نەیشن، ترەمپ رایگەیاند: "سەیری دەریا گەورەکانی جیهان بکەن، زۆرێک لە کەشتییەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەن تاوەکو نەوت باربکەن. ئێمە نەوتێکی زۆرمان هەیە." 
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم جووڵەیە تەنیا بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە نییە، چونکە تەنگەکە لە "داهاتوویەکی نزیکدا" دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا خەڵک دەبینن جێگرەوەی دیکە بۆ تەنگەی هورمز هەیە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئێرانییەکان بە نیازپاکی دانوستاندن دەکەن یان نا، گوتی: "لە ماوەیەکی یەکجار کورتدا ئەوەتان پێ رادەگەیێنم، زۆری ناوێ." 
 
ترەمپ هێرشی کردەوە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و ئەو وڵاتەی بە "وڵاتێکی شکستهێناو" ناوبرد.
 
بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا گەیشتوەتە 13.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ وڵاتەکە. ئەم دەستکەوتە پێگەی ئەمریکا وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاو لە جیهاندا بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەریەک پتەوتر دەکات و وا دەکات لە پێش رکابەرە جیهانییەکانی وەک سعودیە و رووسیاوە بێت. 
 
ئەم گەشە خێرایەی لە دەیەی رابردوودا بەدیهاتووە، ئەنجامی پێشکەوتنی گەورەی ئەمریکایە لە بواری کارایی هەڵکەندن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی هایدرۆلیکی. ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات بەرهەمهێنان لە 2026دا بە بەهێزی بمێنێتەوە.
 
سەرەڕای سزاكان، رووسیا کە دووەم بەرهەمهێنەرى نەوتە دواى ئەمریکا، بە سەرکەوتوویی هەناردەکەی ئاراستەی بازاڕەکانی وەک چین و هیندستان کردووە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە نزیک 11 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا رابگرێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی ئازادکردنی سەربازێکی ئۆکرانی. وێنە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا

ئاگربەستێکی 32 کاژێری لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکرد و 350 دیل ئازادکران

ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی شەممە چووە واری جێبەجێکردنەوە، لە کاتێکدا کیێڤ هۆشداری دەدات، ئەگەر مۆسکۆ پابەند نەبێت، "دەستبەجێ" وەڵامیان دەبێت.