فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی بە تێکشکاوی دۆزرایەوە

11-06-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی سەرۆکی مالاوی رایدەگەیێنێت، فڕۆکەکەی ساولۆس چیلیما، جێگری سەرۆکی وڵاتەکەیان بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە و هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان نۆ کەس بووە، گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، لازاروس چاک، سەرۆکی مالاوی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "تیمەکانی گەڕان فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە. فڕۆکەکە بەتەواوەتی تێکشکاوە و هیچ یەک لە سەرنشینەکانی زیندوو نەماون".
 
پارچەکانی فڕۆکەکە لە دارستانی چیکانگوا لە باشووری مالاوی دۆزراوەتەوە. 
 
فڕۆکەکە سەربازی بووە، سەرۆکی مالاوی هۆکاری تێکشکانی بۆ خراپیی کەشوهەوا گەڕاندووەتەوە. 
 
فڕۆکەکە رۆژی دووشەممە، کاژێر 9:00ی بەیانی بە کاتی مالاوی، واتە 10:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر، فڕیبوو، دواتر بەهۆی کەشوهەوای نالەبارەوە نەیتوانیبوو بنیشێتەوە و پاشان لە رادارەکان ونبوو.
 
فڕۆکەکە لە شاری لیلۆنگوێی پایتەختی مالاوییە بۆ شاری مزوزو گەشتی دەکرد بۆ ئەوەی بەشداری لە پرسەی وەزیرێکی پێشووی وڵاتەکەدا بکەن. 
 
چیلیما، لە ساڵی 2014 بۆ یەکەمینجار بە جێگری سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا. لە وڵاتەکەیدا، بە کەسێکی سەنگین و خۆشەویست دادەنرێت، بە تایبەتی لای گەنجان. 
 
بەڵام لە ساڵی 2022 لە دووەم خولیدا وەک جێگری سەرۆک، دەسەڵاتەکانی لێوەرگیرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە دەستگیرکرا و بە بەرتیل وەرگرتن تۆمەتبارکرا. 
 
مانگی رابردوو، دادگەیەکی مالاوی، دۆسیەکەی هەڵوەشاندەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت