رووداو دیجیتاڵ/ Wikus de Wet / AFP
لە گەورەترین شاری ئەفریقای باشوور، گەنج و پیر دڵخۆشن کاتێک بۆ یەکەم جار لە دوای 11 ساڵ بەفربارین دەبینن؛ بەشێک لە منداڵانیش بۆ یەکەمجاریانە بەفر لە وڵاتەکەی خۆیاندا دەبینن.
مانگەکانی حوزەیران تاوەکو ئاب لە ئەفریقای باشوور زستانە؛ دوایین جار لە جۆهانسبێرگ بەفرباری مانگی ئابی 2012 بوو.
بەشێک لە دانیشتووانی جۆهانسبێرگ وێنە و ڤیدیۆی بەفربارینەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: "سیحرێکی رووتە" و "دەستپێکێکی قەشەنگە بۆ ئەم هەفتەیە."
بەفربارینی ئاسایی بە تێکڕای پێنج ساڵ جارێک لە جۆهانسبێرگ دەبیندرێت. بەفربارینی بەهێزیش بە تێکڕای 10 بۆ 20 ساڵ جارێک دەبیندرێت.