سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا: 37 مزگەوت لەنێو کۆمەڵگە کوردنشینەکاندا هەن

11-08-2023
ژمارەیەک پۆلیس لە شەقامێکی لەندەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە
ژمارەیەک پۆلیس لە شەقامێکی لەندەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوێد و دانیمارک کۆنترۆڵی زۆرتریان لەسەر سنوورەکانیان داناوە لە ترسی کاردانەوەی موسڵمانان لە دژی رێگەپێدانی ئەو دوو وڵاتە بۆ رێگەدان بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، بەڵام لە بەریتانیا موسڵمانان بڕیاریان داوە کاردانەوەی تووندیان نەبێت.
 
رای جیاواز لەسەر ئەو کارانە هەن. هەندێک دەڵێن، ئەوانەی قورئان دەسووتێنن دەزانن موسڵمان تووند وەڵام دەدەنەوە، بۆیە ئەو کارە دەکەن، بۆیە نابێت کاردانەوەی موسڵمانان تووند بێت. هەندێکیش دەڵێن، نا، پێویستە سنوور بۆ ئەمە دابنرێت و دەبێت کاردانەوەکان تووند بن.
 
کۆمەڵە کوردییەکانی بەریتانیا بڕیاریانداوە هەڵوێستی تووندیان نەبێت و نەکەونە ئەو تەڵەیەوە کە پێیانوایە بۆ موسڵمانان نراوەتەوە. 
 
محەممەد جەلال بەرزنجی، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا میوانی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند، بڕیاریاندا کاردانەوەیان دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد نەرمتربێت و تەنیا بە خۆپێساندانێکی هێمنانە کارەکە شەرمەزار بکەن. هۆکارەکەشی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە و گوتی، "مۆدێلی عەلمانییەت و دیموکراسییەتی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتانی سکەندەنەیڤیا جیاوازە، تەنانەت بەریتانیا مامەڵەی تەندروستترە لەگەڵ موسڵمانانی وڵاتەکەی لەچاو وڵاتانی سکەندەنەیڤیا".
 
محەممەد بەرزنجی باسی لەوە کرد، "8%ـی دانیشتووانی بەریتانیا موسڵمان، کە دەکاتە پێنج ملیۆن و 320 هەزار کەس. هەروەها 1760 مزگەوت لە بەریتانیا هەن و لەنێویشیاندا 37 مزگەوتیان کوردین، ئەمە هۆکارە بۆئەوەی بەریتانیا رێز لەوان و ئایینەکەشیان بگرێت، بەپێچەوانەی سوێد کە 10٪ـی دانیشتووانەکەی موسڵمانن و رێزیان لێناگرێت. لەکاتێکدا بەریتانیا زۆر رێز لە موسڵمانانی دەگرێت و ئازادیی تەواویان هەیە و رێگەش نادات هیچ کەس و لایەنێک سووکایەتی بە ئیسلام و موسڵمانان بکات و قورئان بسووتێنێت".
 
سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا باسی لەوەش کرد کە ئەوان وەک موسڵمانانی بەریتانیا ئیسلام فێری کردوون کە نەرمونیان بن و رێز لە ئایینەکانی دیکەش بگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.