پوتین مۆبایلێکی هۆشمەند پێشکەش بە هاوتا چینییەکەی دەکات

11-11-2014
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن پوتین
A+ A-

رووداو- سکای نیوز

فلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا لەژێر رۆشنایی بەڕێوەچوونی لوتکەی کۆڕبەندی هاوکاری ئابووری لە نێوان ئاسیاو ئۆقیانووسی ئارام "ئایپک" کە لە پەکین گرێدرا، مۆبایلێکی هۆشمەندی وەکو دیاری پێشکەش بە هاوتا چینییەکەی شی جینبینگ کرد، کە لە جۆری Yota phone 2 دروستکراوی وڵاتی رووسیایە.

بەپێی رۆژنامەی وۆل ستریت ژۆرناڵ، ئەم هاندە بووە جێی گرنگی سەرۆکی چین و لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان چەند پرسیارێکی ئاراستەی پۆتین کردن و گوتی:" ئایا هیچ هاوکارییەک لە نێوانماندا هەیە بۆ ئەمە" کە ئاماژەی بۆ هاندەکە کرد، لە وەڵامدا سەۆکی رووسیا گوتی: "لێرە ئەمە دەکرێت".

سەرۆکی چین لە پێشوودا چەندین مۆبایلی هۆشمەندی وەکو دیاری پێشکەش بە هەندێک لە سەرکردەو بەرپرسان لە جیهان کردوون، کە بەرهەمی کۆمپانیای ZTA چینی بوون.

بە سەیرکردن لە مۆبایلی Yota phone 2 لە پێشوودا، ئەم مۆبایلە لە دوو شاشە پێکهاتووە، یەکەمیان شاشەیەکی لەمسییە و ئەوەی دیکەیان بەتەکنیکی حبری ئەلیکترۆنی کاردەکات و وەکو ئامێری خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی وایە.

لەگەڵ ئەوەش گۆڕینەوە یان دیاری ئامێری ئەلیکترۆنی شتێکی ئاسایی بووە لە نێو سەرکردەکاندا، هەندێکیان ئەمە بۆ ئەوە دەکەن کە بازاڕ بۆ بەرهەمی وڵاتەکانیان گەرم بکەن. ساڵی 2009یش باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئای پادێکی وەکو دیاری پێشکەش بە شاژن ئەلیزابێسی دووەم کرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە