رووداو - هەولێر
مەزارگەی فیدڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا، بووەتە یەکێک لەو شوێنانەی زۆرترین کەس سەردانی دەکەن.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گۆڕستانی سانتا ئیفیجێنیا، لە یەکەم مانگی دوای بەخاکسپاردنی رووفاتی کاسترۆ، زیاد لە 74 هەزار کەس سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە.
ئەوانەی سەردانی بەردەکەی کاسترۆ دەدەن، تەنیا هاووڵاتیانی کوبا نین، بەڵکو گەشتیارانی وڵاتانی دیکەش سەردانی دەکەن.
فیدڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا لە 25-11-2016 کۆچی دوایی کرد، لەسەر راسپاردەی خۆی جەستەکەی سووتێندرا.
دواتریش ئەوەی لە جەستە سووتێنراوەکەی مایەوە لە گۆڕستانی سانتا ئیفیجێنیا لە سانتیاگۆ، بە خاک سپێردرا و ئەم ئارامگایە بووە دوا شوێنی ئەو شۆڕشگێڕە چەپە ناسراوەی کە لە سەرتاسەری جیهاندا دۆست و لایەنگری هەبوو.
پێداچوونەوە: راوچی حەسەن


