سوپای ئەمریکا: ئاگر لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد کەوتەوە

12-03-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، رۆژی 12ی ئادار ئاگر لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵدا فۆرد کەوتەوە، بەڵام رووداوەکە پەیوەندی بە جەنگ و هێرشی سەربازییەوە نییە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئاگرەکە لە بەشی جلشۆردنی کەشتییەکەدا کەوتوەتەوە و توانراوە بە خێرایی کۆنترۆڵ بکرێ.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی رووداوەکە 2 دەریاوانی ئەمریکی برینداربوون و ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکردووە."
 
سوپای ئەمریکا باس لەوە دەکات کە هیچ زیانێک بەر بزوێنەر و سیستمی پاڵنەری کەشتییەکە نەکەوتووە و فڕۆکەهەڵگرەکە بە تەواوی توانای خۆیەوە لە کارکردن بەردەوامە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئێستا کەشتیی جێراڵد فۆرد و گرووپی هێرشبەری یاوەری، لە دەریای سوور جێگیرن بۆ پاڵپشتیکردن لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە ئینگلاند. وێنە: AP

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەریتانیا؛ 4 کورد لە لەندەن بەربژێرن

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەریتانیا، 4 کورد بەربژێرن و چاوەڕوان دەکرێت پارتی ریفۆرمی راستڕۆ و سەوزەکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن، لە بەرامبەریشدا پارتی کرێکارانی فەرمانڕەوا رووبەڕووی شکست ببێتەوە.