13-03-2020
23:25
مێرکل رووبەڕووبوونەوەی گشتیی دژ بە کۆرۆنا رادەگەیێنێت
مێرکل رووبەڕووبوونەوەی گشتیی دژ بە کۆرۆنا رادەگەیێنێت
لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، "لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی ئابووری و پشتگیریکردنی کۆمەڵگە لەسەر هەموو ئاستەکان، ئێمە رووبەڕووبوونەوەی گشتیمان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە".
مێرکل ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە لە حکومەتی ئەڵمانیا و هەروەها حکومەتەکانی ویلایەتەکان و پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ هەرچی پێویست بێت بۆ ئەڵمانیا تاوەکو هێندەی دەتوانرێت ئەم قەیرانە بە باشی تێپەڕێنین".
راوێژکاری ئەڵمانیا باسی لەوە کرد، "بڕیاری راگرتنی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرانسەری ئەڵمانیا و هەروەها پێدانی قەرز بە کۆمپانیاکان و خەرجکردنی پارە بۆ ئەوانەی کە گرێبەستی کارکردنی کاتییان هەیە، سەرجەم ئەو رێکارانە گشتگیر و فراوانن".
مێرکل ئەوەی خستەڕوو، "ئێمە لەگەڵ ئەمجۆرە قەیرانانە ئەزموونی نوێ فێردەبین و ئەم قەیرانەش ئێمە بە قەیرانی ئابووری و دارایی ساڵانی 2008 و 2009 بیر دەهێنێتەوە، بەڵام ئەمجارە ئێمە دوژمنێکمان هەیە کە نازانین چۆن رووبەڕووی ببینەوە نە لەڕێگەی کوتان و نە لەڕێگەی دەرمانەکان، بۆیە دەبێت بەوپەڕی توانامانەوە کاربکەین".
راوێژکاری ئەڵمانیا داواشی لە خەڵک کرد بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە پابەند بن و خەڵکی هێندە لە یەکدی نزیک نەکەونەوە و هاوکاریی تایبەت بە بەساڵاچووان و ئەوانەش کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەن، پێشکەش بکرێت.
22:58
بەهۆی کۆرۆنا ترەمپ باری نائاسایی لە ئەمریکا راگەیاند
بەهۆی کۆرۆنا ترەمپ باری نائاسایی لە ئەمریکا راگەیاند
بەهۆی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و دەڵێت، تاوەکو بتوانن کاری زیاتر دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێویست پێشکێشی خەڵک دەکەن و پشکنینی پێویست بۆ گومانلێکراوان دەکەن تاوەکو رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرن.
ترەمپ جەختی لە راگرتنی گەشتکردن لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا بۆ 30 رۆژ کرد و گوتی، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێمان دەڵێت کە دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوروپا هۆشیاربین.
ترەمپ بە گەشبینییەوە قسەی کرد و رایگەیاند، ڤایرۆسەکە کۆتایی دێت و ئەوان بەهێزتر دەبن لە پێشوو.
هەر لە چوارچێوەی رێکارەکان، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، 50 ملیار دۆلار لە بودجەی فیدراڵی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخاندەکات. راگەیاندنی باری نائاسایی بە گوتەی ترەمپ، بۆ ئەوەیە حکومەت دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
21:57
بۆ یەکەمجار لە ڤەنزوێلا دوو تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کران
بۆ یەکەمجار لە ڤەنزوێلا دوو تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کران
بۆ یەکەمجار دوو تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڤەنزوێلا دەستنیشان کران. ئەوەیش یەکەمجارە لە وڵاتانی ئەمریکای باشووردا تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشان بکرێت.
حکومەتی ڤەنزوێلا رایگەیاند،یەکێک لە تووشبووەکان تەمەنی 41 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 52 ساڵە و لە دەرەوە گەڕاونەتەوە.
21:20
لە سعودیە لە 24 کاژێری رابردوودا 24 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
لە سعودیە لە 24 کاژێری رابردوودا 24 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 24 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەیش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 86 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە ئاماژەی بەوە کرد، دووان لە تووشبووەکان لە ئیتاڵیا و فەرەنساوە گەڕاونەتەوە و ئێستا کەرەنتین کراون.
21:10
تەندروستیی عێراق: 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران
تەندروستیی عێراق: 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون کە یەکێکیان لە نەجەفە و گیانی لەدەستداوە.
لە بەغدا بە گشتی پێنج تووشبوو تۆمارکراون کە سێ تووشبوو لە رەسافە، یەکێک لە شاری پزیشکیی و یەکێکیش لە کەرخ ـە.
ئەوانی دیکەش تووشبوویەکیان لە کەربەلایە، یەکێکیان لە بابلە و دووانی دیکەش لە واستن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دوای تۆمارکردنی ئەو 10 تووشبووە، کۆی تووشبووان گەیشتووەتە 93 کەس، 24 کەس چاکبوونەتەوە و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
20:54
رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا سنووردار دەکات
رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا سنووردار دەکات
حکومەتی رووسیا لە رۆژی دووشەممەوە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا سنووردار دەکات.
بەرپرسێکی تەندروستی لە حکومەتی رووسیا رایگەیاند، رێنماییەکان دەرکراون بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و تەندروستیی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
20:26
لە 24 کاژێردا لە ئیتاڵیا 250 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
لە 24 کاژێردا لە ئیتاڵیا 250 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
لە 24 کاژێری رابردوودا لە ئیتاڵیا 250 کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەرزترین رێژەیە لە رۆژێکدا تۆمار کرابێت.
تاوەکو ئێستا لە ئیتاڵیا 17 هەزار و 660 کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و 266 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
18:32
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکە گەیشتووەتە پێنج کەس.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ هەینی 13-3-2020 چوار تووشبووی دیكەیان تۆماركردووه كه له ههمان خێزانی یەکەم تووشبوون کە لە ئەوروپاوە گەڕابووەوە تورکیا.
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، هەر پێنج تووشبووەکە پهیوهندیی راستهوخۆیان بهیهكدییەوە ههیه.
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، هەر پێنج تووشبووەکە پهیوهندیی راستهوخۆیان بهیهكدییەوە ههیه.
هەر بەهۆی کۆرۆنا، مەهمەد جاهین توورهان، وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، تورکیا لەگەڵ نۆ وڵاتی ئەوروپی گەشتەکانی راگرتووە.
ئەو وڵاتانەی تورکیا گەشتکردن لەگەڵیان رادەگرێت ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، نەرویج، دانیمارک، سوێد، بەلجیکا، هۆڵەندا و نەمسا و راگرتنەکەش لە سبەی شەممە کاژێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو 17ـی مانگی داهاتوو دەبێت.
18:30
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس داخرا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوا دەکات سنوورەکان تووندوتۆڵ بکرێن.
هاوکات بورجی ئیفڵیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەمڕۆ هەینییەوە تاوەکو کاتێکی نادیار بە رووی خەڵکیدا دادەخرێت. بە گوتەی بەڕێوەبەری بورجەکە، ئەوەیش لەبەر ئەوەی ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە فەرەنسا دوو هەزار و 800 کەسی تێپەڕاند و 61 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمپانیای بەڕیوەبەری بورجی ئیفڵ دەڵێت، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا، بڕیارمان دا لە کاژێر 09:00ی ئەمشەوەوە بورجی ئیفڵ دابخەین".
18:10
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا باری لەناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا باری لەناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند
بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا باری لەناکاوی راگەیاند.
بڕیارەکەی حکومەتی ئیسپانیا لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ چوار هەزار و 200 کەس بەرزبووەوە و 120 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت، سبەی شەممە 14-3-2020 لە کۆبوونەوەی وەزاریدا بڕیار لە بارە لەناکاوەکە دەدەن کە بۆ 15 رۆژ بێت.
18:03
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ 798 کەس بەرزبووەوە
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا بۆ 798 کەس بەرزبووەوە
لە 24 کاژێری رابردوودا 208 کەس لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ 798 کەس بەرزبووەوە.
بەشێک لە بەرپرسانی تەندروستیی ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەکە زیاترە و لەوانەیە ژمارەی راستەقینەی تووشبووان لەنێوان پێنج هەزار تاوەکو 10 هەزار کەسدا بن.
تاوەکو ئێستا 10 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا "British Airways" بەشێک لە کارمەندەکانی دەنێرێتەوە ماڵەوە، ئەلێکس کرووز، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی بارودۆخەوە، ناتوانین چی دیکە ئەو ژمارەی کارمەندانمان بهێڵینەوە و بەوەش هەندێک کەس کارەکانیان لە دەستدەدەن.