ئەمریکا 2,200 مارێنز و سێ کەشتیی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

13-03-2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن، یەکەیەکی مارێنز کە لە 2,200 سەرباز پێکهاتوون و لەسەر سێ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکان، فەرمانیان پێدراوە بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێبکەون.
 
یەکەی 31ی مارێنز بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە ژاپۆن جێگیرە، ئێستا فەرمانی پێدراوە ناوچەکە جێبهێڵێت و بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بچێت.
 
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسە ئەمریکییەکان، ناردنی ئەم یەکەیە بەو واتایە نییە کە وەک هێزێکی زەوینی دژی ئێران بەکاربهێندرێ، بەڵکو مەبەست لێی دابینکردنی توانای زەمینی، دەریایی و ئاسمانییە کە لە کاتی پێویستدا لەژێر دەستی فەرماندە سەربازییەکاندا دەبن.
 
ئەم یەکەیە چەندین کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی لەبەردەستە، لەوانە فڕۆکەی جەنگیی ئێف سی پێنج و فڕۆکەی 22 ئێم ڤی.
 
ناردنی ئەم هێزە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پووتین: تاوتوێی هەردوو دۆسیەی ئێران و ئۆکرانیامان کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەبارەی دۆسیەکانی ئێران و ئۆکراینا کردووە و دەڵێت، پووتین دەیەوێت هاوکاریی بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران. ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 80%ـی توانای مووشەکیی ئێران تێکشکێنراوە و دەبێت ئەو وڵاتە خۆی بەدەستەوە بدات.