نەتەوە یەکگرتووەکان: هیچ وڵاتێک مافی نییە تەنگەی هورمز دابخات

دوێنێ کاژێر 11:36
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سکرتێری گشتیی رێکخراوی دەریایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، هیچ وڵاتێک مافی یاسایی نییە رێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بکات. دەشڵێت، وەرگرتنی "باج" لەلایەن ئێرانەوە لە کەشتییەکان پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
 
رۆژی دووشەممە 13-04-2026، ئارسینیۆ دۆمینگێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی (IMO) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هیچ وڵاتێک مافی نییە رێگری لە تێپەڕبوونی بێوەی یان ئازادیی گەشتیاریی دەریایی لەو تەنگە نێودەوڵەتییانەدا بکات کە بۆ ترانزێتی جیهانی بەکاردێن."
 
لە دووەم رۆژی جەنگەکەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنگەی هورمزی داخستووە. سکرتێری رێکخراوی دەریایی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەنگاوەی ئێران بۆ وەرگرتنی پارە لە کەشتییەکان لە بەرامبەر رێگەپێدان بە تێپەڕبوونیان، پێشینەیەکی مەترسیدار دروست دەکات و "دژی یاسای دەریاکان و یاسا دابونەریتییەکانە."
 
سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا، دۆمینگێز گوتی: "ئەمە دۆخەکە ئاسانتر ناکات. کەمکردنەوەی گرژییەکان تەنیا رێگەیە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات چارەسەری قەیرانەکە بکەین و هاتووچۆی کەشتییەکان ئاسایی بکەینەوە."
 
سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە پێشبینیشی کرد کە گەمارۆ نوێیەکەی ئەمریکا کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر قەبارەی هاتووچۆی دەریایی نابێت؛ هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەهۆی جەنگەکەوە، ئێستاش ژمارەیەکی زۆر کەم کەشتی دەتوانن لەو ناوچەیەدا تێپەڕبن و دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە "گەمارۆیەکی دیکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ دروست ناکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەی سووری پاکستان، ئەو شوێنەی گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی تێدا بەڕێوەچوو. وێنە: AFP

ئەگەری بەڕێوەچوونی گەڕی نوێی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە

بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو دەڵێ، هەرچەندە ئێران خوازیاری راگرتنی شەڕە، بەڵام ئاگربەست وەک دەرفەتێک بۆ "پاکتاوکردنی حساباتی خۆی" لە ناوچەکە و گوشارخستنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردەهێنێت و نموونەش بەوە دەهێنێتەوە کە لە حەوتەم رۆژی ئاگربەست دا چەند درۆنێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کران. شارەزایەکی کاروباری ئێرانیش دەڵێت، تاران و واشنتن بەرەو رێککەوتنێک هەنگاو دەنێن و هەردوولا نەرمییان نواندووە.