'سەرۆکە هەژارەکەی ئۆرۆگوای' کۆچی دواییکرد

13-05-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئۆرۆگوای رایگەیاند، خۆزێ موخیکا، ناسراو بە پێپێ، سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.
 
13ی ئایاری 2025 یاماندو ئۆرسی، سەرۆکی ئۆرۆگوای لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بە داخێکی زۆرەوە رایدەگەیێنین کە هاوڕێمان پێپێ موخیکا کۆچی دواییکرد. ئەو سەرۆک، چالاکڤان، رێبەر و رێنوێنیکارمان بوو؛ پێی دەڵێین: زۆر بیرت دەکەین، ئەی هاوڕێی دێرینمان."
 
دوێنێ لوسیا تۆپۆلانسکی، هاوژینی خۆزێ رایگەیاند، هاوژینەکەی لە قۆناخێکی "سەختدایە" بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە.
 
موخیکا لە ساڵانی 2010 تاوەکو 2015 سەرۆکی ئۆرۆگوای بوو و بەهۆی ئەوەی زۆربەی مووچەی سەرۆکایەتیی دەبەخشی و ئۆتۆمبێلێکی کۆنی ڤۆڵکس واگنی لێدەخوڕی، بە "هەژارترین سەرۆکی جیهان" ناسراوبوو.
 
موخیکا یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی گرووپی چەکدارانی ئێم ئێڵ ئێن-توپامارۆس کە لە ساڵانی 60 و 70کاندا دژی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی ئۆرۆگوای شەڕیان کرد.
 
موخیکا ساڵی رابردوو تووشی شێرپەنجەی سورێنچک بوو و لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا رایگەیاند، نەخۆشییەکە بە جەستەیدا بڵاوبووەتەوە و چی دیکە چارەسەر وەرناگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.